شەمخانی : بەرنامەی کەم کردنەوەی بەڵێنەمەندییە ناڤۆکییەکان شتراتژیای نەگۆڕی ئێرانە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، ڕاپەڕێندرانی بەرنامەی کەم کردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی بەڵێنمەندییە ناڤۆکییەکانی وەک ستراتژیای نەگۆڕی ئێران ھێنایە ئەژمارو وتی: ئەم ھەنگاوە لە چوارچێوەی یڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ڕێککەوتنی بەرجام ھەتا وەدی ھاتنی تۆکمەوتەواوی مافەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «ئێمانۆئێل بۆن» ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە تاران، وێڕای ڕەخنەگرتن لە بە جێ نەھێنرانی بەڵێنی وڵاتانی ئەورووپی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە، وتیشی : کاتی ھەنگاوی یەک لایەنە کۆتایی پێ ھاتووەو بڕیاری لێبڕاوانەی ئێران، ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی ھاوتەریب لەگەڵ کرداری لایەنەکانی دیکەیە.
شەمخانی، ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا لە سەر ئێرانی بە ستراتژیایەکی شکسا خواردوو زانی و بە ڕاشکاوی وتی: ئێران لە کردەوەدا ئەوەی سەلماندووە کە لە بواری ئابووری ، سیاسی و بەرگریکارانەدا توانایی و بارستایی بەڕێوەبەرایەتی کردن و بەرنگار بوونەوەی ئاڵۆزییە جۆربەجۆرەکانی ھەیەو دیارە لەگەڵ وڵاتێک بەم تایبەتمەندییانەش ناکرێ بە زمانی زەخت و زۆر قسە بکرێت.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، ئەمریکا ئەمڕۆ سەربەخۆیی ئەورووپای بە بارمتە گرتووەو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەبێ بۆ بەرەڤانی کردن لە شوناس و سەربەخۆیی خۆی لە بەرامبەر یەک لایەنەخوازییەکانی ئەمریکا بوەستێت.
«ئێمانۆئێل بۆن» ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک کۆماری فەرانساش لەم دیدارەدا وتی کە وەک نێوەندگر نەھاتووەتە ئێران و ھەڵگری ھیچ جۆرە پەیامێکیش لە لایەن ئەمریکاوە نییە.
بۆن وێڕای پێداگرتن لە سەر ئاگادار بوونی فەرانسا لە ھێزی خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر ئەو گوشارە جۆربەجۆرانەی کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو و تێپەڕاندنی بایکۆتە جۆربەجۆرەکان سەلمێندراوە، وتیشی: سەرباری ھەنگاوەکانی ئەمریکا، دەستەڵات و دەست ڕۆییشتوویی و جێ و شوێنی ئێران لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لە ھاوکێشە ناوچەیی و جیھانییەکان گەشەیەکی بەرچاوی ھەبووە.
«ئێمانۆئێل بۆن» ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک کۆماری فەرانسا وتیشی: بە سەرنجدانی ڕۆڵ و کاریگەریی حلاشا ھەڵنەگری ئێران لە ناوچەکە، پاریس ھۆگری بەردەوام کردنی وتووێژو ھاوکاریی لەگەڵ تاراندایە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردنی قەیرانەکانی ئێستا لە سووریاو یەمەن و عێراق و لوبنان.