تەخت ڕەوانچی: ئێران بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی دوایی لە بەرجام ئامادەیە
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە دان بە دەسپێکرانی هەنگاوی دووهەمی کەم کرانی وادەو بەڵینەکانی بەرجامی ئێران لە وەڵام بە بێ بەڵینی ئوروپیەکان وتی: ئەگەر ئوروپیەکان وادەوبەڵێنەکانی بەرجامی خۆیان جێ بەجێ نەکەن ، تاران بۆ هەڵگرتنی هەنگاوەکانی دوایی ئامادەیە .
ئێران ڕۆژی یەکشەممە ندوایی کۆتایی موڵەتی شەست ڕۆژە خۆی بە ئوروپیەکان بۆ جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵینەکانی بەرجامی ، ڕەوتی تێپەڕین لە پیتاندنی بان سەتی سێ پوینت شەست وحەوتی دەسپێکرد. ئێران هەروەها بە ئوروپیەکان وشداری دا ئەگەر وادە وبهڵینەکانی خۆیان جێ بەجێ نەکەن ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی سێهەمی قایمتر هەڵدەگرێت. " مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتووێژ لەگەڵ بی بی سی کە رٶژی چوارشەممە بڵاو کرایەوە ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بە پێی بێ بەڵێنی وبەجێ نەهینانی وادە وبەڵینی ئوروپیەکان لە بەرجام ، ئێران هەروا لەم ڕێککەوتنە دا ماوەتەوە وتی": پێبەند نەبووی ئوروپیەکان بە وادە وبەڵێنەکانیان لە بەرجام ، جێی قەبوڵ نیە . تەخت ڕەوانچی هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی ئەمریکا بۆ پەلاماری سەربازی بۆسەر ئێران وتی" : ئێران لە دووی شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێک نیە بەڵام ئەگەر وڵاتێک پەلاماربکاتە سەریی، وەڵامی گورچکبڕ دەداتەوە. نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یوکگرتووەکان وتیشی: ڕودانی شەڕ لە ناوچەی ڕٶژئاوای ئاسیا بە قازانجی هیچ وڵاتیک نیە . تەخت ڕەوانچی لە مەڕ ڕاگرتنی نەوت بەری ئێران لە جەبەل تاریق لەلایەن هێزی دەریایی ئینگلیس یش ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیەی ئینگلیس ، نمونەی ئاشکرای دزیی دەریایی وبنپێکردنی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتیە. نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پیداگری کرد: ئینگلیس دەبێ زۆر خیرا نەوت بەری ئێرانی ئازاد بکات، ئەگەر وا نەکات دەبێ چاوەڕوانی شوێنهاتەکانی ئەم کردەوەیەی خۆی بێت.