هەڵوێستی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لەمەڕ تاوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئالی خەڵیفە لە بەحرەین
تهمووز 31, 2019 17:38 Asia/Tehran
دوابەدوای شەهیدکرانی دووکەس لە گەنجانی بەحرەینی لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە ی بەحرەین ، حسێبی توئیتری عەرەبی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی نوسینگەی پاڕاستن وبڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، هەڵوێسێک لە حەزرەتی ئایەتۆڵا خامنەیی لە کاردانەوە بەم تاوانە بڵاوکردەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ئەم ڕوداوە فەرموویان ": زوڵم وزۆر پاوەجیی نابێت وبڕیار وئیرادەی نەتەوە دادپەروەرەکان سەرەنجام سەردەکەوێت. ڕژێمی ئالی خەلیفە لە دڕێژەی سەرکوت کردنی ناڕازیانی خۆی، ڕۆژی شەممەی حەوتەی ڕابردوو دوووکەس لە گەنجانی بەحرەینی بە ناوەکانی " ئەحمەد ئەلمەلالی " ٢٤ساڵان و" عەلی ئەلعەرەب" ٢٥ساڵان دوای ئەشکەنجە دران ، ئیعدام کرد. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پاش ئەمەیش لە هەڵوێست گرتنی جۆربەجۆر ئاماژەی دایە تاوانەکانی ئەم ڕژێمە وشەرمەزاری کردن.