مووسەوی:دەوڵەتی بەحرەین نەبێتە ڕێخۆشکەری داوا و نەخشەکانی دوژمنانی هاوبەش لە ناوچەکە دا
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کردەوەکانی دژە ئێرانی دەوڵەتی بەحرەین لەمەر بەڕێوە بردنیی دانیشتنەکانی گوماناوی و دنە دەرانە و هەروەها تاوانە پاڵدراوەکان لە بەیاننامەکانیی ئەمدواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ،شەرمەزار کرد.
"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاماژە دان بە میوانداریەتی مەنامە لە دانیشتنێک لەبارەی ئاسایشتی دەریاوانی و کردەوەکانی دژە ئێرانی دەوڵەتی بەحرەین،بەڕاشکاوی گوتی: ئەم چەشنە دانیشتنانە کردەوەیەکە لە ڕەوتی تێکدانیی پاوەجێی و ئاسایشتی ناوچەکە و بوارخۆشکەری خۆوەردانیی هێزەکانی واوە ناوچەیی و ڕژیمی زایۆنی لەناوچەی کەنداوی فارسە.
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،کاربەدەستانی بەحرەینی بەڕاگرتنیی چالاکییەکان و کردەوەکانی ناژیرانە و لە پێشگرتنیی ستراتژیای بنیاتنەر بە جێ بەڕێوە بردنیی رۆڵی تەدارەکاتی لەبەڕێوە بردنیی وەها دانیشتنگەلێک بانگ کرد وگوتیشی: ئاسایشتی وڵاتانی ناوچە لەیەکتری جیاناکرێتەوە و ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە ئاسایشت بە بیانووی نائەمنی ئەوانی تر لەئارادانییە و چاوەڕوانی دەکرێت وڵاتانی ناوچەکە بە تەگبیر و و دۆزینەوەی ڕیگا چارە دۆزینەوە پێشبگرن بە خۆوەردانەکانیی ئالۆزی بەدی هێنەری بێگانەکان لەناوچەکە دا.وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین باسی لە ئامادەیی ئەم وڵاتە کرد بۆ میوانداریەتی لە دانیشتنی دژە ئێرانی بە بیانووی لێکدانەوەی ئاسایشتی دەریاوانی و ئاسمانگەڕی لە مانگی ئۆکتۆبری داهاتوو دا . ئەم دانیشتنە درێژەی دانیشتنی دژە ئێرانی وەرشۆیە کە ١٣ تا ١٤ـی فیڤرییەی ٢٠١٩ لە شاری وەرشۆ دا بەڕێوە چوو.