ئاب 30, 2019 17:06 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران بە قەدەر لایەنەکانی دیکە پابەندی ڕێککەوتنی بەرجام دەبێ

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وێڕای داخوازی لە لایەنە ئەورووپییەکانی بەرجام بۆ پابەند بوونی تۆکمەوتەواویان بەم ڕێککەوتنە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە قەدەر لایەنەکانی دیکە پابەندی ڕێککەوتنی بەرجام دەبێ.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «بەرنامەی» مالێزی ، ڕێزگرتنی ئەم وڵاتە لە ئەرکەکانی ڕێککەوتنی بەرجامی وەک مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئاستێکی باڵادا مانگی سپتامبەری داھاتوو سەردانی نیۆیۆرک دەکات، وتیشی: ئەمریکا لە سەریەتی کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە ھاوبەشی چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە نیۆیۆرک بزانێت.

ھەروەھا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە کوالالامپوور وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ھۆگری دانوستانە ئەبێ سەرەتا ڕێزلە ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ بگرێت و بەڵێنی ڕاپەڕاندنی بدات.

موحەممەد جەواد زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بە شەڕی ئابووریی دژی جەماوەری ئێرانەوە گلاوە، پێی داگرت: دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕێی تێ ناچێت ، مەگەر ئەوەی کە واز لە داسەپاندنی شەڕو تیرۆریزمی ئابووری دژی جەماوەری ئێران بھێنن.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی چین و ژاپۆن و مالێزی، کوالالامپووری بەرەو تاران بەجێ ھێڵا.

لێکدانەوەی پەیوەندیی دوو لایەنەو گرینگترین پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لەو تەوەرانەی ڕاوێژی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی چین و ژاپۆن و مالێزی بووە.

سەرپەیڤ