ئاب 31, 2019 09:42 Asia/Tehran
  • پشتڕاستکرانەوەی پێبەندبوونی ئێران بە رێکەوتنی ناڤۆکی لە راپۆرتی نوێی ئاژانسدا

باڵوێز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا گوتی ، لە راپۆرتە نوێکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا ، دیسان لەسەر پێبەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ناڤۆکی جەخت کراوە .

کازم غەریب ئابادی رۆژی هەینی هاوکات لە گەڵ بڵاو بوونەوەی شازەهەمین راپۆرتی سکرتێری گشتیی کاتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی بەدواداچوونی ڕاستیەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئەوەی بە نیشانەی نیازپاکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی چەند لایەنە خوازیی لە پێوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا و شایەتێک لەسەر پێبەندمانەوەی بە بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی زانی .

غەریب ئابادی وتیشی : لە راپۆرەکەی ئاژانسدا وەک پازدە راپۆرەکەی پێشوو ، جەختکراوە ، ئاژانس درێژەی داوە بە چاوەدێری و بەداواچوونی ڕاستیەکانی جێبەجێکرانی رێککەوتنی ناڤۆکی .

نوێنەری ئێران لە رێکخراوە نێودەڵەیتەکاندا وتیشی : ئێران لە هەڵگرتنی هەنگاوە راگێندراوەکان لە بڕیاری ئەم دواییانەی خۆیدا ، لێبڕاوانە و جددیە و وەک چۆن بە جاران رایگیاندووە ، جێبەجێ کرانی بە تەواەتی و راست و دروستی هەموو لایەنەکان ، بنەمایەکی سەرەکیە بۆ درێژەی رێککەوتنی ناڤۆکی .

سەرپەیڤ