عەراقچی: ئەورووپا با بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی ڕاپەڕێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368181-عەراقچی_ئەورووپا_با_بەڵێنە_بەرجامییەکانی_خۆی_ڕاپەڕێنێ
یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: وڵاتانی ئەورووپا با بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2019 04:14 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئەورووپا با بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی ڕاپەڕێنێ

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: وڵاتانی ئەورووپا با بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ « میرۆ سێرار) وەزیری دەرەوەی ئۆسلۆڤۆنی لە لۆبلیانای پێتەختی ئەم وڵاتە، لە شرۆڤەکردنێکی ئاڵوگۆڕەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران ھیواداریی دەربڕی: یەکێتیی ئەورووپاو سێ وڵاتی بێ لایەنی دانوستانکار لەگەڵ ئێران دەبێ بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام دا ڕاپەڕێنن.

« میرۆ سێرار) وەزیری دەرەوەی ئۆسلۆڤۆنیش پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دۆستانە نرخاندو وتی: ھەڵوێستی ئۆسلۆڤۆنی ھاوتەریب لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپاو لە سەر بنەمای پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجامە.

وەزیری دەرەوەی ئۆسلۆڤۆنی وتیشی: ئەم وڵاتە ھۆگری پەیوەست بوون بە میکانیزمی دراڤیی ئەورووپا لەگەڵ ئێران واتە « ئینیستێکس» ە.

بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.

جێگای ئاماژەیە «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتەکەی بۆ فەرانسا بە مەبەستی بەشداری کردن لە وتووێژی سیاسیی دوو قۆڵی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە لۆبلیانای پێتەختی ئۆسلۆڤۆنی.