زەریف: هیچ ڕێککەوتنێکی تازە بە بێ پێبەندی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نایەتە ئاراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i369081-زەریف_هیچ_ڕێککەوتنێکی_تازە_بە_بێ_پێبەندی_بە_ڕێککەوتنی_ئەتۆمی_نایەتە_ئاراوە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە داخوازی ئەورووپاییەکان لەمەڕ وتووێژ و گەیشتنە تەبایی لەگەڵ ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند:" هیچ چەشنە ڕێککەوتنێکی نوێ بە بێ پێبەندی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نایەتە ئاراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2019 05:06 Asia/Tehran
  • زەریف: هیچ ڕێککەوتنێکی تازە بە بێ پێبەندی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نایەتە ئاراوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە داخوازی ئەورووپاییەکان لەمەڕ وتووێژ و گەیشتنە تەبایی لەگەڵ ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند:" هیچ چەشنە ڕێککەوتنێکی نوێ بە بێ پێبەندی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نایەتە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا: "محەممەد جەواد زەریف" لە تویتەرەکەیدا بە ئاماژە بە بێ دەسەڵاتی سێ وڵاتی ئەورووپایی لە بەجێ هێنانی بەڵێن و  ئەستۆ گرییەکانیان بە بێ ئیزنی ئەمریکا لە مانگی مەیی ٢٠١٨ـەوە تەواو دەرکەوت، نووسی؛ ڕێگای چارەسەر کردنی ئەو کەم و کوڕییە، ویست و ورەیەکی گشتی بۆ دانانی ڕێگایەکی سەربەخۆ، دووپات نەکرانەوەی بێ تێفکرتینی بانگەشە بێ بنەماکانی ئەمریکا و دژایەتی نەکردن لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانە.

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا خۆیان بە لاگری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران پێناسە کرد و داوایان لە ئێران کرد بگەڕێتەوە سەر جێبەجێ کردنی هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە.

ترۆییکانی ئەورووپایی لە درێژەدا جەختیان کرد کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئێران دانوستانی درێژخایەن سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و هەروەها پرس و بابەتە ئەمنییەکان لەوان بەرنامە مووشەکییەکەی قەبووڵ بکات.