موسەوی : ئێران لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وبەهێزکردنی دەسەڵاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی سووریا پشتیوانی دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i370647-موسەوی_ئێران_لە_پاراستنی_یەکپارچەیی_خاکی_وبەهێزکردنی_دەسەڵاتدارەتی_وسەروەری_نیشتمانی_سووریا_پشتیوانی_دەکا
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێڕان بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ڕووسیا وتورکیا لەمەڕ گوڕانکاریەکانی باکووری سووریا پیداگرت: ئێران لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وبەهێزکردنی سەروەری نیشتمانی سووریا ، پێشوازی دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2019 13:33 Asia/Tehran
  • موسەوی : ئێران لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وبەهێزکردنی دەسەڵاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی سووریا پشتیوانی دەکا

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێڕان بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ڕووسیا وتورکیا لەمەڕ گوڕانکاریەکانی باکووری سووریا پیداگرت: ئێران لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وبەهێزکردنی سەروەری نیشتمانی سووریا ، پێشوازی دەکا.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتورکیا ئێوارەی سێشەممە لە شاری سوچی ڕێککەوتن نامەیەکی دەبڕگەییان لە مەڕ دۆخی ئاسایشتی باکووری سووریا مۆرکرد. لەم ڕێککەوتنە دا ، وێڕای پیداگری لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا داهاتووە: هەموو یەکە شەڕڤانە کوردەکان لە " مەنبیج و" تیل ڕەفعەت" باکووری سووریا دەڕۆنە دەریی. " سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ئێران ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا وتورکیا بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونەکان لە باکووری سووریا بە هەنگاوێکی ئەرینی بۆ گەڕانەوەی پاوەجیی وئارامش بۆ ناوچە دەزانێت. موسەوی هیواداری دەربڕی: گەیشتن بەم ڕێککەوتنە ، دەبێتە هۆی لاچوونی نیگەرانیە ئاسایشتیەکانی تورکیا لە لایەکەوەو لەلایە کی تریشەوە دەبێتە هۆی پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی وبەهێزکردنی دەسەڵاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی سووریا. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران  بە پیداگری لەسەر ئەمەکە تاران هەمووکات لاینگری وتووێژ وڕەوشی ئاشتیانەی چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان بووە ڕایگەیاند : ئێران ڕێککەوتنی ئادینا بە هۆیەکی باش بۆ لابردنی نیگەرانیەکانی تورکیا وسووریا دەزانێت ولەم ڕێگاوە لە هەر جۆرە هاوکاریەک بۆ وتووێژ وبەدی هێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئانکارا ودەمیشق درێخی ناکات. موسەوی هەروەها بوونی هێزە بیانیەکان لە باکووری سووریای هۆی دابین کردنی ئاسایش لە ناوچە نەزانی وپیداگرت" : ڕێگە چارەی کێشە وگرفتەکانی ناوچە ، لەناوخۆی ناوچەدایە وچوونە دەری هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاسایش وئارامی . وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: شوێندانەری میکانێزمی ڕەوتی ئاستانە لە دابین کردنی ئاشتی وئاسایش لە سووریا بە دامەزرانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە داهاتووی نێزیک، زۆرتر خۆی دەنوێنێت ودڵنیاین هەنگاوی گەورە لە گەڕانەوەی پاوەجیی وئارامشی هەمیشەیی لە سووریا دێتە ئەژمار.