جەختی ئێران و ڕووسا لە سەر پاراستنی بەرجام
جێگرانی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ڕووسیاو ئێران جەختیان کرد لە سەر پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:«سێرگێئی ڕیابکۆف» جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو «سەیید عەبباس عەراقچی» جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕۆژی پێنج شەممە لە مۆسکۆ سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش واتە «بەرجام» و شێوازی چارەسەریی کێشەی ناڤۆکیی ئێران پێکەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە ھەردووک لا جارێکی تر جخحتیان کرد لە سەر پابەند بوونی خۆیان لەمەڕ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنی بەرجام و ڕچاو کردنی ڕێک و پێکی بەڵێنمەندییەکانی ڕێککەوتنەکە و سەرنجدانی ھاوسەنگی لە بەرژەوەندییەکان و بنەمای ڕاپەڕاندنی بەرامبەرو یەکسان کە بەرنامەی جێبەجێکرانەکەی ھەر لە سەر ئەو بنەمایەش داڕێژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «سێرگێئی ڕیابکۆف» جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو«سەیید عەبباس عەراقچی» جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ھەروەھا لە بارەی ڕەوشتی کەنداوی فارس و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاش وتووێژیان کرد.
«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەرلەمە ھیواداریی دەربڕی بوو کە ئێران شایەتی کردەوەیەکی تایبەتی بێت لە لایەن وڵاتانی ھەنوکەئەندامی ڕێککەوتنی بەرجامەوە، ئەگینا ئامادەی ھەڵگرتنی ھەنگاوی چوارەم دەبن لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان.