کانونی یه‌که‌م 18, 2019 18:07 Asia/Tehran
  • ڕەخنەوگازەندەی وەزیری کاروباری دەرڤەی ئێران لە بێ شەرمی نوێی ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرڤەی ئێران لە بی شەرمی نوێی وەزاڕەتی کاروباری دەرڤەی ئەمریکا لە مەڕ بەرجام ڕەخنەی گرت.

وەزاڕتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کردووە واشنتۆن بە هۆی ئەوە کە یەکێ لە شەریکەکانی بەرجام بووە، ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە " میکانیزمی ماشە"ی هەیە. " میکانیسمی ماشە" یا هەمان " سنەپ بەک" مێکانێزمی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە بەرجام یا بە واتایەکی تر میکانیزمی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچیوەی بڕیارنامەکانی بەرلە ٢٢٣١ە. محەممەد جەواد زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە لاپەرەی تاکی خۆیدا لە توئیتر نووسیی: وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تەمێ کردنی لایەنەکانی پێبەند بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوەی بێ وێنەی ئەنجام داوە. زەریف هەروەها بە ئاماژەدان بە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام وتی: ئیدعا وبانگەشەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەڵک وەرگرتن لە میکانیستمی ماشە ، لە راستی دا بێ شەرمانەیە. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا مای ٢٠١٨ لە بڕیارێکی نایاسایی، ئەم وڵاتەی لە بەرجام بردە دەر وبایکۆتەکان لە دژی ئێرانی گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ