کانونی یه‌که‌م 19, 2019 07:22 Asia/Tehran
  • شەمخانی : ئێران ئامادەی هەڵگرتنی هەنگاوی پێنجەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دایە

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران باسی ئامادەیی تارانی کرد بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی پێنجەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا .

عەلی شەمخانی رۆژی چوارشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئێران پرێس ، لە کاردانەوە بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بارەی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا گوتی : ئەگەر ئوروپا هەروا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی نەبێ ، ئێران هەنگاوی پێنجەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا هەڵدەگرێ .

 دومینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانایا شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە توویتەردا بێ ئاماژە بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی و بەڵێنشکێنیەکانی ئوروپا لە بەرامبەر ئەم رێککەوتنەدا  بانگەشەی ئەوەی کرد : هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا ئەم رێککەوتنەی لە مەترسی خستووە و دەبێ خێرا لای لێ بکرێتەوە .

 شەمخانی وتیشی : ئەمریکا بە کشانەوەی لە رێککەوتنی ناڤۆکی و وڵاتانی ئوروپاییش بەپێبەند نەبوون بە بەڵێنەکانی خۆیان وایانکرد ئێران پێبەندیەکانی خۆی کەم بکاتەوە .

سەرپەیڤ