تخت ڕەوانچی: ڕاپەڕاندنی یەکلایەنەی ڕێککەوتنی بەرجام بەردەوام نابێت
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپەڕێندرتنی یەکلایەنەی بەرجامی بە ناپاوەجێ زانی.
«کەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنج شەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ تاوتوێ کردنی ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمەڕ دوایین ڕەوشتی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام، وتی: ئێران ناتوانێ سەبارەت بە بەردەوامیی بایک~ۆتە نایاساییەکان و قەرەبوو نەکرانەوەی بە هۆی لایەنەکانی دیکەی هەنووکە ئەندامی بەرجام کەمتەرخەم بێت و بە بژاردەی بێ بڕانەوە هەنگاوی پێویست بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی هەڵدەگرێت.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ڕاپەڕاندنی یەکلایەنەی بەرجام پاوەجێ نامێنێتەوەو جێبەجێکرانی تۆکمەوتەواویشی پێویستمەندی هەبوونی زیاتر لە یەک لایەنی هۆگرو بەتوانایە.
تەخت ڕەوانچی وتیشی: ئێران ڕاپەڕاندنی هێندێک لە بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی بە گوێرەی بڕگەکانی 26و36ی بەرجام ڕاگرتووەو بۆ دەرفەت دان بە دیپلۆماسی، هەڵوێستێکی هەنگاوبە هەنگاوی بە مەودایەکی دوو مانگە گەڵاڵە کردووە.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشی داگرت: ئەو هەنگاوانەی کە ئێران هەڵیاندەگرێت گەڕتنەوەیان بۆ هەیە، بەڵام ئەو زیانانەی کە لە بەر بایکۆتەکان لە ئێران کەوتوون گەڕانەوەیان بۆ نییە.
تەخت ڕەوانچی وتیشی: دیارە هەر هەنگاوێکی ناپێویستی دژی ئێران لەگەڵ هەنگاوی لێبڕاوانەی ک~ۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەرەوڕوو دەبێتەوە، هەرچۆن پێشتریش ئەم بابەتە لە باڵاترین ئاست دا بە هاوبەشەکانی ڕێککەوتنی بەرجام ڕاگەیەندراوە.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تواناییەکانی بەرڕگریکارانەی ئێرانیش وێڕای ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە لادانێک بەرەو لای چەک و چۆڵی ناڤۆکی وتی: لە هیچ هەل و مەرجێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئاسایشتی خۆیەوە مامەڵە ناکات.