کانونی دوھەم 05, 2020 20:10 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری ئێران: هەموو جیهان بەرامبەر کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا بەرپرسن

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی: هەموو جیهان بەرامبەر کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لەمەر شەهید کردنیی سەردار "قاسم سولەیمانی"بەرپرسن و هەمووان دەبێ بەرامبەر ئەم دڕندەکارییە بە گوێرەی ئەرکی خۆیان هەنگاوهەڵبگرن.

سەردار سپەهبۆد"قاسم سولەیمانی"فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  و "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی سەعبی هاوڕێ ٨ کەس لەیارانیان بەیانی ڕۆژی هەینی دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی هێزە دەستدرێژکار و ترۆریستییەکانی ئەمریکایی نزیک فڕۆکە خانەی بەغدای عێراق،شەهید کران.

ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حآتەمی" وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە رێوڕەسمی ڕێزگرتنی بیست و پینجەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەرلەشکەر"مەنسور سەتاری" فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە تاران گوتیشی: فەرمانی ترۆری فەرماندەیەکی باڵا لە سەفەری فەرمی بۆ وڵاتیکی دراوسێ هاورێ میواندار، بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکانە و لە میژوو ناتوانین وەها تاوانکارییەک ببینین.

 سەرتیپ حاتەمی گوتیشی: ئەمە لانیسەری داماوی ئەمریکایە کە فەرمانی ترۆر دەردەکات و بەرپرسایەتییەکەسی دەگرێتە ئەستۆوە و کردەوەیەکی دڕندەکارانەی جەنگی بەناوی خۆی تۆمار دەکات.  وەزیری بەرگری ئێران جەختیکرد: ئەگەر وڵامیکی گورچکبڕ نەدرێتە ئەم کارە تاوانکارانەیە،ئەم دوژمنە لە خۆباییە هەمدیسان وەها دڕندەکارییەک دووپات دەکاتەوە.

سەرتیپ حاتەمی هەروەها بە ئاماژە بە خەباتەکانی سپەهبۆد شەهید سولەیمانی لە مێحوەری مۆقاومە و نابوودی داعش گوتی: داعش بڕیار نەبوو لەناو بچێت چوونکا ئەمریکاییەکان ئەوانیان هینابوو کە بمیننەوە بەڵام هێزەکانی مۆقاومە بە باشی پیلانەکانی ئەستەکباری جیهانیان بەڕەو ڕووی شکست کردەوە. 

سەرپەیڤ