کانونی دوھەم 08, 2020 10:56 Asia/Tehran
  • زیان وێکەوتنی قورسی ئەمریکییەکان لە ئەنجامی هەڵمەتی مووشەکیی سپای پاسداران

سەرچاوەیەکی سەربازیی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئێران پرێسدا وتی: پێوشوێن گرتنی پەیوەندیی تەلەیفونیی هێزە ئەمریکییەکان واپێشان ئەدا کە هەڵمەتی مووشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، خەسار و زیانی قورسی لە پێگەی عەینولئەسەدی ئەمریکا لە عێراق داوە.

ئەو سەرچاوە سەربازییە بەئاماژە بە پێوشوێن گیرانی بەوردیی جم و جۆڵی ئەمریکا پاش تۆڵەسەندنەوەی قورسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ترۆریستانی ئەمریکی لە پێگەی عەینولئەسەد لە عێراق، وتی: هێزە ئەمریکییەکان بەگواستنەوەی خێرای بریندار و کوژراوان لە عەینولئەسەد لەڕێی کۆپتەرەوە، لەهەوڵدان ئاستی خەسار و زیانەکان زۆر کەم پێشان بدەن.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەڵامدانەوە بە کردەی تاوانکارانەو ترۆریستیی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان لە ترۆری سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی پێگەی سەربازانی ئەمریکیی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراقی بەدەیان مووشەک پێکا.

سەرداری ژەنەڕاڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (سێی ژانڤییە) لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی دابوو، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەسی دیکە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پاش ئەو تاوانکارییەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهادەتی ژەنەراڵ سولەیمانی پێی داگرت: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی ئەو تاوانکارانەیە کە دەستی ناحەزیان سور کرد بە خوێنی ناوبراو و شەهیدانی دیکەی ئەو ڕووداوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێشتریش بەئاماژە کە ئەمریکا دەبێ لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا بچێتەدەر، پێی داگرت: سەردەمی "لێدەو هەڵێ" بەسەر چووە.

بەرپرسێکی ئاگادار لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی فارس بەئاماژە بە قەبارەی زیان وێکەوتنی ئەمریکییەکان لە هەڵمەتی مووشەکیی ئێراندا، وتی: بەپێی راپۆری وردی سەرچاوە هەواڵگریەکان، کۆپتەرە ئەمریکییەکان دەسبەجێ پاش تۆڵەسەندنەوەی قورسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هێزە بریندارەکانیان لە پێگەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق بردۆتەدەر.

پێشتریش سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند؛ هێزە ئەمریکییەکان بەگواستنەوەی خێرای بریندار و کوژراوان لە عەینولئەسەد، لەهەوڵدان ڕێژەی خەسارەکە زۆر بەسووک پێشان بدەن.

ئەو بەرپرسە ئاگادارەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها وتی: پێگەی عەینولئەسەد پێگەیەکی ستراتژیک دەهاتە ئەژمار بۆ ئەمریکا کە فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و کۆپتەرە ئەمریکییەکان تێیدا جێگیر ببوون.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها جەختی کرد: ١٠٤ خاڵی هەستیار لە پێگە ئەمریکییەکان لەناوچە ناسکراون کە هاوکات لەگەڵ یەکەم هەڵەی ئەمریکییەکان، تێک دەشکێندرێن.

سەرپەیڤ