ڕۆحانی : یەکڕیزی گەلی ئێران هۆکاری سەرشکانی پیلانگێڕی ئەمریکایە
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئەمریکا بە چوونەدەری لەبەرجام تیرۆری سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسداران بەنیازی تەریک خستنەوەی گەلی ئێرانەوە بووە پێداگریشی کرد کە یەکریزی و هاودەنگی گەلی ئێران دەبێتە هۆکاری سەرشکان و شکستی پیلانگێڕیەکانی ئەمریکا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەم لەمیانەی کۆڕبەندی پارێزگارو فەرماندارانی وڵات وێڕای ئاماژە بە گەشەی ئابووری وڵات لە ناوچەکەدا بەڕاشکاوی وتی : دوژمنەکان بە دیتنی هێزی جەماوەرو گەشەی ئابووری ئێران بەنیازی لەنێوبردنی هاودەنگی و یەکڕیزی و هێمنی و ئابووری خەڵکی ئێرانن.
ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بە پرۆسەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی یازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ٢١ی مانگی فیوریەدا پێداگری کرد بەشداری گەلی ئێران لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکان دا هۆکاری هێزمەندی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی بووە .
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە سیستم هەر یەکپارت نیە بەڕاشکاوی وتی : لە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا سەرجەمی چین و توێژەکانی جەماوەری سەر بە لایەنە جۆربەجۆرەکان پێکەوە بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردن دا.
پرۆسەی هەڵبژاردنی یازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ٢٠٨ مەڵبەندی هەڵبژاردنی سەرانسەری ئێران دا بەئامانجی هەڵبژاردنی ٢٩٠ پارمانتارو یەکەمین پرۆسەی نێوان خولی پێنجەمی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕێبەر لە ٥ مەڵبەندی هەڵبژاردنی پاڕزگەکانی تاران و فارس و خوراسانی باکوورو خوراسانی ڕەزەوی و قوم لە ٢١ی مانگی فیوریەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی بەڕێوە دەچێ .