ڕۆحانی:ڕاوەستانی خەڵکی ناوچە، هۆکاری شکستی پیلانەکانی ئەمریکایە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ڕاوەستان و خۆڕاگری خەڵکی ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە،هۆکاری شکستی پیلانەکانی ئەمریکا لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا بووە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە ڕێو ڕەسمیک لەتاران بەئاماژە بە پێشکەوتنەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکان سەرەڕای هەبوونی بارودۆخی بایکۆت و کردەوە تێکدەرانەکانیی ڕژیمی ئیستای ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا گوتیشی: دەوڵەتی فریوکار و ترۆریستی ئێستای ئەمریکا کە خراپترە لە هەموو دەوڵەتەکانیی میژووی ئەم وڵاتە،بە کردەوەی خۆی بۆ خەڵکی جیهان، هاوپەیمانان و دۆستان و تەنانەت خەڵکی خۆیانیش گیرو گرفتیان بەدی هیناوە. ڕۆحانی بەباسکردنی ئەمەی ئەمریکا بە بانگەشەی ژیار ؛دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ زۆڵم دەکات لە خەڵکی ناوچەکە،بەڕاشکاوی گوتی: حکوومەتێک کەهەر ئێستا لە ئەمریکا بە دەستەڵات گەییشتووەم نەک تەنیا لە گەلی ئێران بەڵکوو لەگەلانی دیکەی ناوچەکەیش وەک عێراق، ئەفغانستان،یەمەن، سوریا و لوبنان زۆڵم دەکات و کەمتر وڵاتێک لە ناوچەکە داهەیە کە سێبەری زۆڵم و ستەمی ئەوانی نەدیتبێت. سەرۆک کۆماری ئێران جەختیکردەوە: لە رۆژگەلێک کە دوژمنان چاوی تەماحییان بڕیوە لە ئێران، خەڵکی ئەم وڵاتە یەکپارچە هاتوونەتە گۆڕەپان و ڕاوەستاون و خۆڕاگریان کردووە و ئەمرۆکەیش دوای تووندترین بایکۆتەکان و گوشاری ئابووری، خەڵکی ئێران بە دلێرییەوە ڕاوەستاون و خۆراگری دەکەن.