شوبات 04, 2020 20:06 Asia/Tehran
  • بەشداری بەربڵاوی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا

لەسەروبەندی دەس پێ بوونی دەیەی پێنجەمی ئینقلابی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیانیەی " هەنگاوی دووەمی ئینقلاب" ڕێگای ڕوو لە پێشەوە و گەشە و پێشکەوتی بەربڵاوی دیاری کرد.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە بەشگەلێکی ئەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە دەرفەتە ئابووریەکانی نێوخۆی وڵات گوتیشی:

" ئێران بە بوونی سەتا یەکی حەشیمەتی گشت جیهان، خاوەنی لەسەتا 7ی پاشەکەوتە کانگاییەکانی جیهانیشە. سەرچاوە بەربڵاوە ژێر زەوینیەکان و جێ و شوێنی هەڵکەوتەی جوگرافی لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور، بازاڕی گەورەی نیشتمانی، بازاڕی گەورەی ناوچەیی لەگەڵ بوونی 15 دراوسێ و 600 ملوێن کەس حەشیمەت، کەنارەی دوور و درێژی دەریایی، زەوی و زاری پر پیت بە بەروبووی جیاوازی کشتوکاڵی و ڕەزەکان، ئابووری جۆراوجۆر و گەورە، بەشگەلێکن لە بارستا و توانای وڵات کە زۆرێک لەو بارستایانەش هێشتا هەر وەکوو خۆیان ماونەتەوە."

بەشگەلێک لەو بارستایانە، پەیوەندی بە پەرەپێدانی دانوستانی ئابووری هەیە لەگەڵ وڵاتانی تر کە هەڵکشانی ئاستی دانوستانی ئابووری و بازرگانی ئێرانی بەدواوە بووە.

ئەم دانوستانانە لە هەلومەرجی ئێستاکە وا ئەمریکا لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا و لەپاش چوونەدەری لە بەرجام هەوڵی تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامی داوە لە ڕێگەی داسەپاندنی بایکۆتەکانەوە،بایەخی زۆریان هەیە.

جێ و شوێنی ژێئۆپۆلەتیکی ئێران جیاوازە و بۆیە بوار بۆ گەشە و نەشەی ئابووری لەبارە. ئێران وەکوو دەسەڵاتێکی خاوەن وزەی ئابووری لە جیهاندا لە هەلومەرجێکدایە کە نزیک بە سەتا 10ی پاشەکەوتەکانی نەوتیەکانی جیهان و لەسەتا 17 ی گازی جیهانی هەیە. هەروەها لە سەروو و خوارەوەی ئێران دەریای خەزەر و کەنداوی فارس هەڵکەوتووە کە خۆیان بە دوو سەرچاوەی وزە ئەژمێردرێن.

بە سەرەنجدان بەم هەلومەرجە جیاوازە کەڵک وەرگرتن لە بارستای بازاڕی گەورەی ناوچەکە، بەشێکە لە ئامانجی سیاسەتە ئابووری و بازرگانیەکانی ئێران لە ئاراستەی گەشەی پەیوەندیەدەرەوە سنووریەکاندا.

هەر لەم پەیوەندیەدا ئێران بە گەشەپێدان و چێ کردنی ناوچە ئازادە بازرگانیەکان و ناوچە تایبەتە ئابووریەکان هەلی جۆراوجۆری ڕەخساندووە.

هەروەها بە ئەندامەتی ئێران لە یەکیەتی ئۆراسیا، هەلێکی نوێ بۆ بازرگانە ئێرانیەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەکانیان لەگەڵ ئەندامانی یەکیەتیی ئابووری ئۆراسیا بریتی لە ڕووسیا، کازاخستان، قرقیزستان، ئەرمەنستان و بیلارووس، ڕەخساوە.

 

 

 

سەرپەیڤ