ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی-شۆرشێکی بە گەشە و تاهەتایی
22ڕێبەندان 41مین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێرانه.دوژمنان ساڵانێکی زۆرە بە کەڵک وەرگرتن لە هەر ئامڕازێک و خەرج و بەرجی یەکجار زۆر، ڕەوتێکی میدیایی بەربڵاویان دژی نزامیی ئیسلامی خستۆتە گەڕ بە ئامانجی داپۆشاندنی خاڵە بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سەپاندنیی خاڵە لاوازەکان بە مەبەستی هیوابڕاوکردنی خەڵک و گەنجەکان.ئەم دوژمنایەتییە، سیرەی گرتووە لە بنەما و شووناسی نزامی ئیسلامی .
شۆرشی ئیسلامی وەکوو ڕووداوێکی مەزن هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی شۆرشگێرانە و دادگەری خوازانەی و لەکردەوە دا، هەرچەشنە زاڵیەتی خوازی و داسەپاندنی زاڵیەتی و مڵهۆری ڕەتکردەوە و وێرای ڕاوەستان بەرامبەر دەستەڵاتەکانی ستەمکار، هاوسەنگییە سیاسییەکانی سیستێمی پاوانخوازی تێکدا.
کاتێک گەلی ئێران بڕیاری گرت سەربەخۆ و پێشکەوتوو بێت ئەم خەباتە دەستپێکرا و هەر بۆیە زڵهێزە مڵهۆرەکان ئەم بڕیارەیان بە پێچەوانەی قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان زانی .ئەندێشەکانیی ئەم چالاکییە شۆرشگێرانە لە سنوورەکانی ئێران واوەتر چوو و وەک یەکێ لە هێماگرنگەکانیی بەرخۆدان بەرامبەر زڵهێزەکانی جیهانی لێهات و ئەم پرۆسەیە هەروا بەردەوامە.
سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی کۆتایی دا بە زاڵیەتی ئەمریکا بە سەر ئێران و چارەنووسی گەلی ئێرانیی لە ڕێبازێکی تازە دا تێکەڵاو بە مەزنایەتی و سەربەخۆیی کرد. ئەم گۆڕانکارییە مەزنە بوو بە هۆی پیلانگێریی واشنگتۆن و دەست و پێوەندەکانی . بەڵام پیلانەکانی ڕۆژاوا چ لە سەردەمی شەڕ، و چ لە کردەوە دوژمنکارانەکانی دوای شەڕیش نەیتوانی ئێران بگەڕێنێتەوە سەر خوولکەی پاوانخوازی ڕۆژاوا.
زۆرێک لە لێکۆلەران لە سەر ئەم بڕوایەن سەرەڕای هەموو کۆسپ نانەوەکان و دوژمنایەتیی کردنەکانی ئەمریکا دوای تێپەڕینی چوار دەیە شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ئامانجەکانی خۆی دوور نەبۆتەوە و گەلی ئێران ، بەردەوام لە پێناو ئارمانەکانی شۆرش دا بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. ڕاوەستانی گەلی ئێران بەرامبەر دەستەڵاتە زۆربێژەکان تەنیا دروشمێک نییە، هەربۆیە شۆرشی ئیسلامی ئێران ، شۆرشێکی تاکانەیە و تادێ ڕادەی کارتێکەریی لە ئاست جیهان دا زۆرتر دەبێتەوە.
22 ڕێبەندانی ئەمساڵ بە ناوی " شۆڕشی ئیسلامی زیندوو و پاوەجێ لە سای ویلایەتخوازی جیهاد و خۆڕاگری " ناودێر کراوە وتی . ڕێپێوانی 22 ڕێبەندانی ئەمساڵ لە هەزار شارو چوار هەزار و 200 گوندی ئێران بە شێوەی هاوکات بەڕێوە دەچێت . 6 هەزار پەیامنێری ئێرانی و بیانی ڕێ و ڕەسمی 22 ڕێبەندان و بەرنامەکانی دەیەی فەجریان لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ڕۆماڵ ئەکەن .
شۆڕشی ئیسلامی ئێران 11 فێڤریەی 1979 بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەنیی -ڕە - بناغەدانەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوت . خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەم بۆنەوە بە ئامادە بوونی بەربڵاو لە ڕێپێوانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیمان نوێ دەکەنەوە لە گەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران .