شوبات 10, 2020 18:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا، کردەوەی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار وچاوپێکەوتنی باڵوێزان وسەرۆک نوێنەرایەتیەکان وڕێکخراوەکانی دەرەوەیی دانیشتووی تاران ، بایکۆتەکانی ڤاشنتن لە دژی تارانی بە نامرۆڤانە ، تاوانکارانە و کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دژی گەلی ئێران زانی.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئسیلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لەم دیدارەدا کە بە بۆنەی چل ویەکەمین ساڵوگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بەڕێوە چوو، وتی: ئەوانەی کە لەگەڵ مێژوو ، شارستانیەت وفەرهەنگی ئێران ئاشنان، دەزانن کە خەڵکی ئێران لە بەرانبەر ملهوڕی وزۆربێژی ، قسەی نابەجێ وهەڵە وزەخت وگوشاری نابەجێ ، هیچکات تەسلیم نابن. ڕۆحانی بە ئاماژە دان بە پەرەی بایکۆت وزەخت وگوشاری ئەمریکا لە دژی ئێران لە دوو ساڵی ڕابردوو ، ڕوولە باڵوێزان وسەرۆک نوێنەرایەتیەکان وڕێکخراوەکانی دەرەوەیی دانیشتووی تاران وتی: هەموو شاندەرە ئابووریەکان لە هەشت مانگی ڕابردوو لەوان ئامار وڕێژەی هەڵاوەسان  وسەرمایەنانەوە لە ئێران وئاماری گەشەی ئابووری وکاروپیشە، پیشاندەری شکستی پیلانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێرانە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەمەکە سەردار سپەهبۆد قاسم سلێمانی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەدووی پاوەجیی وئارامش لە ناوچەدا بوو، وتی: ئەوشتەی کە کۆشکی سپی لە ناوچە ئەنجامی دەدات ، لەدژی بەرژەوەندی نەتەوەکانی ناوچە ، پاوەجیی ناوچە ولە دژی بەرژەوەندی ڤاشنتن وخەڵکی ئەمریکایە. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە توانایی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات بۆ دەسدرێژی دەکار نەبردراوە پیداگرت: کۆتایی شەڕ ودەسدرێژی ، کۆتایی پشتیوانی لە تیرۆریسم وبایکۆتەکان و لە تەنیشت یەک ژیان ، پەیامی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. باڵوێزان وسەرۆک نوسینگەکانی نوێنەران وڕێکخراوەکانی بیانی دانیشتووی تاران لە م ڕێ وڕەسمە دا ، چل ویەکەمین ساڵوگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆز کرد. " سەلاح زەواوی" باڵوێزی فەلەستین لە ئێرانیش وەکوو کۆنترین باڵوێزی دانیشتووی تاران ، دەسپێکەری ئەم رێووڕەسمە بوو.

سەرپەیڤ