ڕۆحانی : بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردن دا ئەمریکا توڕە دەکا
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری بەربڵاوی جەماوەری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی ٢١ی مانگی فیوریەی وڵات بە هۆکاری توڕەبوونی ئەمریکا پێناسەکردو پێداگریشی کرد کە خەڵکی ئێران بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان بە ئەمریکا دەسەلمێنن کە خاوەنی هێزو دەسەڵاتن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لەمیانەی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ئێران دا بنیاتێکی هێزمەندە وتیشی : خەڵکی ئێران بەبەشداری حەماسی خۆیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلمانی لە ڕۆژی هەینی دیسانەوە دوژمنەکان هیوابڕاو دەکەن .
پرۆسەی هەڵبژادنی خولی یازدەهەمی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ٢٠٨ مەڵبەندی دەنگ وەرگرتن لە سەرانسەری ئێران و یەکەمین نێوان خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر لە پێنج مەڵبەندی هەڵبژاردن واتە لە پارێزگەکانی تاران فارس خوراسانی باکوور خوراسانی ڕەزەوی و قوم بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو دووی مانگی ڕەشیمە بەڕێوە بچێ.
ڕۆحانی لەبەردەوامی گوتارەکەی دا وێرای دەربڕینی ئەوەی کە بایکۆتکردنی گەلی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە کارێکی ڕەشەکوژانەیە بەڕاشکاوی وتی : هەنووکە تاقمێک لە ئەمریکا لەسەر کارن کە بە پاڵپشتی زایونیست و چەند ڕژیمێکی کۆنەپەەستی ناوچەکە کێشەیان بۆ گەلی ئێران ساز کردوە.
ڕۆحانی هەروەها وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە سەرداری ژنڕاڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی هێمای خەبات بەدژی ڕەشەکوژی و سەقام و ئاسایشی ناوچەکە بوو وتی : بەشداری بەملوێن کەسی خەڵکی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکردنی شەهید سلێمانی بەدیاری خست کە سەرجەمی ئەو پیلانانەی کە ئەمریکیەکان و هێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەماوەی چەندساڵی ڕابردوو بەدژی ئێران گێراویانە لێکدانەوەیەکی هەڵەو چەواشە بووە.