بۆشایی لەنێوان ئەمریکاو جیهان سەبارەت بە ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی
گشتگیربوونی ڤایرۆسی کرۆنا جیهانی بەرەوڕووی کێشەیەکی بێ وێنە کردووە . سەرەڕای ئەوە ئەمریکا کە ئێستا بووەتە ناوەندی سەرەکی پەرەسەندنی ئەم ڤایروسە لە جیاتی هاودەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی وەک ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم گرفتە مەزنە، لەمپەڕ دەخاتەبەردەم ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە ئەویش بە وەستانی یارمەتی دارایی بەم ڕێکخراوەیە.
واشینگتون لە شەڕی پڕۆپاگەندەیی بە دژی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ڕایگەیاند کە تاقمی حەوت پێکهاتوو لە حەوت وڵاتی پیشەسازی لەوان ئاڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆنف بەریتانیا و ئەیالەتی یەکگرتووی ئەمریکا، داوای ئەوە دەکات کە ئەم ڕێکخراوەیە دەست بداتە گۆڕانکاری بەربڵاو .
دەوڵەتی ترامپ هەروەها باسی ڕەزامەندی ئەم وڵاتانەی کردووە بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی گرفتەکانی ئابووری و تەندوروستیی کرۆنا.
لەحاڵێکدا کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرەوڕووی بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی گشت داگری کۆڤیدی نۆژدەن،د وناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند یارمەتی ماڵی ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ڕاگرتووە .
ترەمپ کە بە توندی لە ئەمریکا لەبارەی شێوازی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لەبارەی ڤایرووسی کرۆنا ڕەخنەی لێ دەگیردرێ، ڕۆژانی ڕابردوو ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەی داوەتە بەر پەلامار و بەجاران ئەم ڕێکخراوەیەی تۆمەتبار کردووە بەلایەنگری کردن لە چین و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی زانیارییەکانی بەرایی لەبارەی پەرەسەندنی کرۆنا.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئیدیعاشی کردووە کە ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی لە بەرەنگار بوونەوەی قەیرانی کرۆنا بەڕێوەبەرایەتییەکی لاوازی هەبووە .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەیالەتی یەکگرتوو هەروا سەرەکی ترین قەرزداری ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستییە و قەرزی ئەم وڵاتە نیزیکەی دووسەد ملوێن دولارە.
پشکی زورەملی واشینگتون لە دابین کردنی بودجەی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی چوارسەد ملوێن دولار لە گشت پارەکانە کە دەردرێ بەو ڕێکخراوەیە . کردەوەی ترامپ لەمەڕ پێشگرتن بە دابین کردنی ماڵیی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی لەپێناو ئامانجی گشتی تێکشکێندرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتییە کە واشینگتون لەوان ڕازی نییە .
سەرباری ئیدیعای ترامپ لەسەر داکوکی تاقمی حەوت لە هەڵوێستی واشینگتون سەبارەت بەڕێکخراوی جیهانی تەندروسوتی ، ڕاستییەکەی ئەمە نییە .
لەڕاستی دا شەریکەکانی ئەورووپایی ئەمریکا بە توندنی لە هەوڵی نابەجێ و تێکدەرانەی دەوڵەتی ترامپ ڕەخنەیان گرتووە .
جۆزپ بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا بە نوێنەرایەتی لە لایەن وڵاتانی ئەم یەکێتییەوە کاردانەوەی نەرێنی نیشان دا بەرامبەر ئەم کارەی ترامپ.
ئاڵمانیش وەک یەکێکی تر لە ئەندامانی تاقمی حەوت و گرینگترین وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا و گەورەترین ئابووریی ئەورووپا دەستی دایە ڕەخنە گرتن لە ترامپ.
لە ڕوانگەی بەرلینەوە ئەم کارەی واشینگتون زەبڕێکی زۆر دەدا لە وڵاتانێک کە کەمترین تواناییان بۆ پاراستنی خۆیان لەم بارودۆخە دا هەیە .
هایکو ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە نامەیەک دا بۆ هاوتای ئەمریکی خۆی وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری ترامپ بۆ ڕاگرتنی یارمەتی ماڵی بە ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ، لەسەر پێویستی داکۆکی کردن لە دامەزراوەیە لەسەردەمی پەرەسەندنی کرۆنا ، پێداگری کرد .
هەڵبەت خەنیمەکانی نێودەوڵەتی ئەمریکا واتە ڕووسیا و چینیش نەیارەتیان دەربڕی بەرامبەر ئەم کارەی واشینگتون . وێڕای ئەوەی لە ناوخۆی ئەمریکاش نەیارەتی جیدی کراوە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی ترامپ.
وادیارە کە ئێستا بۆشایی جیددی لەنێوان ئەمریکا و جیهان و بەتایبەتی ئەمریکا و شەریکەکانی ئەورووپایی ئەو خەریکە بە دی دێ کە ئەم بۆشاییە هاوپێوەندە بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی ترامپ بەرامبە ر بە ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی .
هەوڵی ئەمریکا نەتەنیا بە مانای بەڵێن شکێنی لەبەرامبەر کۆمەڵگەی جیهان و بن پێکردنی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی وابەستە بەوە بەڵکوو هەوڵێکە بۆ تێکدانی هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کرۆنا .
دەوڵەتی ترامپ بە کەمکردنی سەرچاوەکانی ماڵی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە، تواناییەکەی لاواز دەکات و ئەگەری بەرەنگار بوونەوەی کاریگەری ئەم نەخۆشییە کارەساتبارەش کەم دەکات و لە ئەنجامیش دا بە زەرەری خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان خەڵکی ئەمریکا دەبێت.