نیسان 18, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی رەمزی ژەنەتیکیی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئێران

توێژەرانی ئێرانیی بۆ یەکەم جار توانیان ژێنۆمی ڤایروسی کۆرۆنا و رەمزە ژەنەتیکیەکەی دیاری بکەن .

سیروس زەینەڵی بەرپرسی کۆمەڵی بایۆتەکنۆلۆژیی بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا نزیک بە چوار هەزار رێچکەی ڤایروسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە بەخشی زۆری بۆ ئەمریکایە ، وتیشی : توێژەرانی ئێرانیی لە بارودۆخی بایکۆت دا توانیان ئەم سەرکەوتنە وەدەست بێنن و رێچکەی دیاری بکەن .

 زەینەڵی بە ئاماژە بە  بابەتی بازدانی ژەنەتیکیی ڤایروسی کۆرۆنا لە کۆڕ و کۆمەڵە زانستی و گشتیەکاندا جەختی کردەوە : هەندێ لا لەسەر ئەم باوەڕە بوون کە ئەم ڤایروسە لە ئێران بازی داوە و بەردەوام لە گۆڕان دایە کە بە پێی دیاری کردنی رێچکەی چەشنە ئێرانیەکەی و حاڵەتەکانی دیکە ، ئەم بابەتە دروست نیە .

 بەرپرسی کۆمەڵی بایۆتەکنۆلۆژیی ئێران وتیشی : بە دیاری کردنی رێچکەی ڤایروسی کۆرۆنا دەرکەوت ، ئەگەر ڤاکسین یان دەرمانێک بۆ ڤایروسەکە بدۆزرێتەوە ، لە هەموو وڵاتداندا سودمەند دەبێ و پێویست ناکات بۆ هەر وڵاتێک ڤاکسینی تایبەت دروست بکرێت .

 هەموو ڤایروس و خانە زیندووەکان داڕشتی ژنەتەیکییان هەیە کە مانەوەیان دەستەبەر دەکات . ڤایروسی کۆرۆناش داڕشتی ژەنەتیکیی لە جۆری «RNA» ی هەیە .

 ئەم ڤایروسە لە گەڵ هاتنە نێو خانەی مرۆیی ، بڵاو دەبێتەوە و ڤایروسی هاوشێوەی ڤایروسی بەرایی ساز دەکات و دوای کشانەوەی ڤایروسی تازە سازکراو ، هەر ڤایروسێک پەلامار دەکاتە سەر خانەیەکی دیکە .

سەرپەیڤ