گواستنەوەی بەلاشی سیستمی هۆشمەندی ئێرانیی ناسینەوەی کۆڤیدی نۆزدە بۆ سەرانسەری جیهان
سەروکی توێژینگەی تەکنۆلۆژی زانستی و پێوەندییەکانی پێشکەوتووی زانکۆی پیشەسازی شەریقی تاران وتی : سیستمی زیرەکی ئێرانی ناسینەوەی ڤایرووسی کرۆنا بەشێوەی بەلاش دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی و توێژینەوەیی لەسەرانسەری دونیا.
توێژەرانی زانکۆی پیشەسازی شەریفی تاران ئەم دواییە بو یەکەم جار لە ئێران سەرکەوتن لە گەڵاڵەکردن و چێکردنیێب سیستمی ناسینەوەی کۆڤیدی نۆزدە بەکەڵک وەرگرتن لە ئەلگوریتمی هۆشی مەسنووعی لە ڕێگەی وێنەکانی سی تی ئێسکەنی سینگ .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، حەمید رەزارەبیعی سەرۆکی توێژینگەی تەکنۆلۆژی زانیارییەکان و پێوەندی پێشکەوتووی زانکۆی پبشەسازی شەریفی تاران بە ئاماژەدان بە داواکاریی کەنەدا، رومانی و ئەندونیزیا بۆ کەڵک وەرگرتن لەم بەرهەمە ئێرانییە وتی :
کەڵک وەرگرتن لە سیستمی پزیشکی ، پێویستی بە ئەنجام دانی ڕێکاری یاسایی ، مافەوانی و ئەخلاقییە کە ئەم کارەش خەریکە ئەنجام دەبێت و بەم زووانە ناردنی ئەم بەرهەمانە بۆ داواکاران، دەست پێ دەکرێت .
رەبیعی پێداگری کرد : ئەم سیستمی بەشێوەی بەلاش دەخرێتە بەردەستی پزیشکان و ناوەندەکانی دەرمانی جیهان هەتا بەسەرنجدان بە ژومارینەخۆشەکان بتوانن یارمەتی بدەنە پزیشکان بۆ ناسینەوەی خێرای ئەم نەخۆشییە.