جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر چارەسەریی سیاسیی قەیرانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i380268-جەختی_ئێران_و_ڕووسیا_لە_سەر_چارەسەریی_سیاسیی_قەیرانی_یەمەن
ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی و یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە سەر چارەسەریی قەیرانی یەمەن لە ڕێگای سیاسییەوە جەختیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2020 06:51 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر چارەسەریی سیاسیی قەیرانی یەمەن

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی و یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە سەر چارەسەریی قەیرانی یەمەن لە ڕێگای سیاسییەوە جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە،«عەلی ئەسغەر خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی و «سێرگێئی ڤێرشێنین» یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا دوایین گۆڕانکارییەکانی یەمەنیان تاوتوێ کرد.

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی و یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی سەروەریی سەرزەوینی یەمەن ڕێکاری سیاسییان وەک تاکە ڕێگای چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

عەرەبستانی سەعودی بە پاڵپشتیی ئەمریکا،میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و چەند وڵاتێکی عەرەبیی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کرد بە داگیرکردنی یەمەن و ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆدا.شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە.