May 03, 2020 08:18 Asia/Tehran
  • شەمخانی : رێککەوتنی ناڤۆکی بە بەردەوامبوونی نایاسایی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران بەرەو نەمانی تاسەر دەچێ

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی کردەوە ، تەرمی لە گیانەڵڵای رێککەوتنی ناڤۆکی بە بازدان بەسەر بڕیارنامەی 2231 و درێژەی نایاسایی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران بەرەو نەمانی تاسەر دەچێ .

عەلی شەمخانی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەشکەممە لەسەر توویتەر بە ئاماژە بەوەی کە ڤایروسی بایکۆت ، کارتی کۆشکی سپیە بۆ راگرتنی ھەیبەت و دەسەڵاتی روو لە ئاوابوونی ئەمریکا ، وتیشی : ئوروپا لە کام لا ڕاوەستاوە ، پاراستنی ئابڕوو و بەھێزکردنی چەند لایەنە خوازیی یان قەبوڵکردنی سەرلەنوێی سووک و چرووکی و یارمەتیدان بە یەکلانەخوازیی ؟

 مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەیکرد : واشنگتۆن بەشداربووی بڕیارنامەی 2231 ە و دەتوانێ خوازیاری درێژکرانەوەی قەدەغەی چەکەمنیی سەر ئێران بێت .

سەرپەیڤ