May 13, 2020 09:19 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە برۆکسێڵ: یەکێتیی ئەورووپا با لە بەرامبەر لەباربرانی ڕێککەوتنی بەرجام خۆی ڕابگرێت

باڵوێزی ئێران لە بەلژیک و یەکێتیی ئەورووپا وتی: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ لە بەرامبەر ھەوڵەکانی دەوڵەتی ترەمپ بۆ لەبار بردنی ڕێککەوتنی بەرجام خۆڕاگری و ھاوسەنگیی خۆی بپارێزێت.

«حسەین دیھقانی» باڵوێزی ئێران لە بەلژیک و یەکێتیی ئەورووپا لە وتارێکدا کە لە «یۆرۆنیوز» بڵاو بووەوە، وێڕای ئاماژە کردن بە ھەشتەمی مانگی مای ٢٠٢٠ دووھەمین ساڵگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام وتی: ئەمە ڕاستییەکی بە تەواوی سەلمێندراوە کە ئەمریکا ئیئی ھیچ بەشدارییەکی لە بەرجام دا نییە.

دیھقانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێککەوتنی بەرجام دەستھاتێکی گرینگی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپایە، جعختی کرد: یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر کرداری سوکایەتی کەرانەی ئەمریکاو گەڕاندنەوەی ھاوسەنگیی لاوازی چەندلایەنەو دوو لایەنە لە ڕێککەوتنی بەرجام ، بەتایبەت لە بەشی ئابووری و بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ڕوولە تێکچوونە، لە ھەل و مەرجێکی باش دایە.

باڵوێزی ئێران لە بەلژیک و یەکێتیی ئەورووپا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە، ئەو بێ متمانەییەی کە کە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە دروست بووەو ھەوڵدانیان بۆ توڕەکردنی ئێران ھەتا کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە، ئەو کەشە لەبارەی بەرجامی تێک دا کە بە سەرکەوتوویی چووبووە واری جێبەجێکردنەوە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ