May 14, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لە بوارەکانی ناڤۆکی پێشکەوتنی بەرچاوی ھەبووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارەکانی ناڤۆکی پێشکەوتنی بەرچاوی ھەبووە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە وەڵامی پرسێکی سەبارەت بەمەی کە «ئەمریکییەکان سەرباری کشانەوەیان لە بەرجام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ناوی ئەمریکا وەک ئەندامێکی بەرجام لە بەڵگەنامەی سەرەکیی ڕێککەوتنەکەدا براوەو بەم پێیە دەتوانن لە بارەی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە ڕاوبۆچوونی خۆیان دەرببڕن»، بە ڕاشکاوی وتی: ھاتنەئارای بانگەشەگەلی گەمژانە لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکییەوە شتێکی تازە نییە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لەوانەی کە خەڵک ڕادەسپێرت کە ماددەی گەنڕەوێن بخۆن ھەتا خاوێن ببنەوەو توشی کۆرۆنا نەبن، ھێندەش دوور نییە لە بارەی ڕێککەوتنێکیش کە لێی کشاونەتەوەو لە بەیاننامەیەکی فەرمیش دا نووسیویانە کە کۆتاییان بە بەشدارییان لە بەرجام دا ھێناوە، ئێستا بڵێن کە ئەندامی بەرجامن و دەبێ قسەی لە سەر بکەن.

زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تەواوی ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە بەڵگەکانی ئەمریکییەکان لە بارەی بەرجامەوە جێگای قەبووڵ نییە، لە بارەی ئەمەش کە «برایان ھوک» ڕایگەیاندووە گوایە ھەتا کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بەرجام ھیچی لێ نامێنێتەوە، وتی:باسی بەرجام ھیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە و ئەوەی وا گرینگە ئێران و ئەو ئەندامانەن کە ھێشتا لە بەرجام دا ماونەتەوە.

«برایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە قسەگەلێکدا ڕوو لە «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی ھێزەکیی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو وتبووی کە، بەرجام ھیچی لێ نامێنێتەوە ھەتا بایدێن بیھەوێ ئەمریکای بۆ بگێڕێتەوە.

سەرپەیڤ