حوزه‌یران 16, 2020 19:09 Asia/Tehran
  • ئاراستەکرانی بەڵگەنامەی  ١٧ ھەزار شەھیدی تیرۆر لە ئێراندا بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان

سکرتێری گشتیی دامەزراوەی «ھابیلیان» باسی ئاراستە کرانی بەڵگەنامەی ١٧ ھەزار شەھیدی تیرۆر لە ئێران بە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی کردووە.

«سەیید جەواد ھاشمی نەژاد» سکرتێری گشتیی دامەزراوەی «ھابیلیان» ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە داکۆکیی ڕاستەوخۆی بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکا لە تیرۆریزم، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران قوربانیی تیرۆریزمەو کەچی دوژمنان بە پێچەوانەی ڕاستییەکان ھەوڵی ئەوە دەدەن کە، ئێران وەک پشتیوانی تیرۆریزم بناسێنن.

«ھاشمی نەژاد» بە دەربڕینی ئەمەی کە دامەزراوەی «ھابیلیان»  تاوانە تیرۆریستییەکان لە ئێراندا پێ و شوێن دەگرێت و بەڵگەکانی کۆ دەکاتەوە، وتیشی: ھەتل دێستا بەڵگەکانی ١٧ ھەزار شەھیدی تیرۆر لە ئێراندا کۆکراوەتەوەودراوە بە  ڕێکخراوەی نەتەوەکان و لە لایەن ئەم ڕێکخراوەیەشەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

سکرتێری گشتیی دامەزراوەی «ھابیلیان» ھەروەھا بەڵگەکانی تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەمریکای لە ڕیزی ئەو  بەڵگەنامە گرینگانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پیشاندانی تەواوی دنیا لە باری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن واشێنگتۆنەوە زانی.

تاقمی تیرۆریستی مونافقین بەرپرسی تیرۆری زیاتر لە ١٧ ھەزار ئێرانی لەوانە نوێنەرانی مەجلیس، کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی و لەشکری، شارومەندانی ئاسایی بێ دەرەتان و ھەروەھا شارومەندانی بیانییە.

دامەزراوەی ھابیلیان (بنەماڵەی شەھیدانی تیرۆر لە ئێران)  وەک ڕێکخراوەیەکی جەماوەری لە ساڵی ٢٠٠٥ دا بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی دۆسیەی قوربانیانی تیرۆریزم لە ئێراندا دامەزرا.

 

 

سەرپەیڤ