نەمەکی: ئێران یەکەم ھەنگاوی لە ئاراستەی بەرھەمھێنانی پێکوتەی کۆڤیدی_١٩ ھەڵگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383197-نەمەکی_ئێران_یەکەم_ھەنگاوی_لە_ئاراستەی_بەرھەمھێنانی_پێکوتەی_کۆڤیدی_١٩_ھەڵگرت
وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ھەنگاوگەلێکی کارای لە بواری بەرھەمھێنانی پێکوتەی نەخۆشیی کۆڤیدی_١٩ ھەڵگرتووەو بەم زووانە قۆناغی تاقیکردنەوەی مرۆڤیی پێکوتەکە دەست پێ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2020 20:35 Asia/Tehran
  • نەمەکی: ئێران یەکەم ھەنگاوی لە ئاراستەی بەرھەمھێنانی پێکوتەی کۆڤیدی_١٩ ھەڵگرت

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ھەنگاوگەلێکی کارای لە بواری بەرھەمھێنانی پێکوتەی نەخۆشیی کۆڤیدی_١٩ ھەڵگرتووەو بەم زووانە قۆناغی تاقیکردنەوەی مرۆڤیی پێکوتەکە دەست پێ دەکات.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی کردنەوەی پیشانگای نێونەتەوەیی دەرمانی «فارمەکسی ڕۆژئاوای ئاسیا ٢٠٢٠» لە تاراندا وێڕای ئاماژەکردن بە ھەوڵی پسپۆڕانی ئێرانی لەمەڕ بەرھەمھێنانی پێکوتەی نخۆشیی کۆڤیدی_١٩ وتیشی: تاقکردنەوەی پێکوتەکە لە سەر ئاژەڵ بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرتووەو بەم رووانە قۆناغی تاقیکردنەوەی لە سەر مرۆڤ دەست پێ دەکات.

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران تیشکی خستەسەر بەرھەمھێنانی نێوخۆیی لە بواری دەرمان و کەرەستەی پزیشکی و وتیشی: لە زەل و مەرجی دژوازی بایکۆت دا ھیچ نەخۆشێک لە ئێراندا بۆ دابین کردنی دەرمانە بنەمایی و سەرەکییەکانی توشی کێشە نەبووە.

نەمەکی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لەو وڵاتە ھێزمەندانەی ناوچەکەیە لە بواری بەرھەمھێنانی کەرەستەی سەرەتایی و کاریگەری دەرمانی، وتیشی: ئەمڕۆ بە ھەوڵی پسپۆڕان و کۆمپانیا زانست بنەماکان، ئێران لەو بنێرە گەورانەی کەرەستەی سەرەتایی دەرمانییە.

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران جەختیشی کرد: لە سەردەمی تەشەنای بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا لە سەر دەستی لاوان و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان، ئێران توانی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا لە ھاوردەکارێکی کەرەستەکانی خۆپارێزی و داوودەرمان، بگاتە قۆناغی بنێرێکی ناوازەی ئەم پێداویستیانە.

پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەی دەرمانیی «فارمەکسی ڕۆژئاوای ئاسیا ٢٠٢٠» بە بەشداریی بەرھەمھێنەران و پسپۆڕانی ئەم پیشەیەو بە ئامادە بوونی مەجازیی وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران، کرایەوە.