ته‌مووز 14, 2020 19:52 Asia/Tehran
  • سەرتیپ قائانی: ڕووداوی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا دەرەنجامی ھەڵس و کەوت و دڕندەکاریی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، ئاگرکەوتنەوە لە پاپۆڕی جەنگیی «یو ئێس ئێس بونھوم ڕیچارد»ی بە دەرەنجامی کردەوەو ھەوڵس و کەوتی دڕندانەی دەوڵەتی ئەمریکا زانی.

پاپۆڕی جەنگیی «یو ئێس ئێس بونھوم ڕیچارد»ی ئەمریکا شەوی دووشەممە لە بەندەری «سەن دییەگۆ» باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا لە بەر ھێندێک ھۆکاری نادیار توشی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە ھات و جیا لە بریندار بوونی دەیان کەس، ھەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوەو ئەم پاپۆڕە جەنگییە بەرەبەرە خەریکی نوقم بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی تەلەفزیۆنی پرێس تی ڤی، سەرداری سەرتیپ «ئسماعیل قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی ژمارەیەکی زۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری لە کاردانەوە یەک دا بەرامبەر بە ئاگرکەوتنەوە لە نێو پاپۆڕە جەنگییەکەی «یو ئێس ئێس بونھوم ڕیچارد»ی ئەمریکا وتی: ئەمریکییەکان با لەخۆڕا بەدوی تاوانباردا نەگەڕێن و بوختان بۆ خەڵکانی دیکە نەکەن، ئەمە ئاگرێکە کە بۆخۆیان ھەڵیانکردووەو ئەمڕۆکە ئەم ئاگرە بەرۆکی خۆشیانی گرتووە.

سەرتیپ قائانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سوپای ئەمریکا کفت و ماندو بووەو کەرەستەو تفاقەکەشی بووە بە ئاسنەواڵە ، ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکی وتیشی: ڕووداوی ئەو پاپۆڕە جەنگیەتان وەڵامدانەوەیەکی ئەو دڕندەکارییانەیە کە بە ھۆی دەست و پێوەندەکانتانەوە ئەنجامی گرتووە.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا دەبێ ڕەوشتی نالەباری خۆی قەبووڵ کات و پتر لەمە لە مرۆڤایەتی و خەڵکەکەی خۆی ستەم نەکات، وتیشی: ڕۆژانێکی زۆر سەخت و ڕووداوگەلێکی ھەرەتاڵ لە بەردەم ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دایە.

سەرپەیڤ