ته‌مووز 15, 2020 14:22 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئێران لە ساڵگەڕی گرێدرانی بەرجام و پێداگرتن لە سەر ڕەچاوکرانی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە لە ھەمبەر ھەڵس و کەوتی نابەرپرسانە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی پێنجەمین ساڵگەڕی گرێدرانی ڕێککەوتنی بەرجام، (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٥) جەختی کرد لە سەر ھەڵوێستی لێبڕاوانەی تاران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە زێدەخوازی و ھەڵس و کەوتێکی نابەرپرسانە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەرجام لە پێجەمین ساڵگەڕی خۆی دا بەرەوڕووی مەترسییەکی بەبڕشتانە بووەتەوە، جەختی کرد:ئەگەر بێتو ئەم ڕێککەوتنە بۆ دەستەبەرکرانی ڕاپەڕاندنی ھاوسەنگ و نیازپاکانەی بە ھۆی تەواوی لایەنەکانیەوە ، لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە ئاگاداریی لێ نەکرێت، بۆی ھەیە ببێتە قوربانییەکی دیکەی ھەڵوێستی یەک لایەنە خوازانەی دەوڵەتی ئەمریکا کە دیارە بەرپرسایەتییە نێونەتەوەییەکەی و شوێنھاتەکانی ڕاستەوخۆ لە سەر شانی ئەو وڵاتەو دەوڵەتە ھاوڕێکانیەتی.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سەرمای نێونەتەوەیی، مافەوانی، تەکنیکی، ستراتژی و سیاسیی ئەم ڕێککەوتنە، لەژێر کاریگەریی ھەنگاوەکانی تێکدەرانەی نایاسایی ئەمریکا توشی پوکانەوە ھاتووە، جەختی کرد: وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی بەرجام ئاگایان لەم بابەتەیە کە ھۆی سەرەکیی ئەم ھەل و مەرجەی ئێستا، پێشێلکرانی بەردەوامی بڕیارنامەی٢٢٣١ و بە گشتی کشانەوەی نایاسایی و یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکەیە.  

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وێڕای ئاماژە کران بە نیازپاکیی تاران لەمەڕ ھەڵگرتنی ھەنگاوی خۆبەخشانەی زوڵاڵ و متمانە چێکردن لەمەڕ ڕێککەوتنەکە، ھاتووە: بە داخەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک ھەر ھیچ بەھرەیەکی لە ڕووی بەرژەوەندیی ئابووری و ھەڵگیرانی بایکۆتەکان دەست نەکەوت، بەڵکو بڕێک لە دوژمنانی بەرجامیش بە شوێن بووژاندنەوەی دۆسیە داخراوەکانیشەوە بە مەبەستی لەبار بردنی یەکجاریی دەستکەوتەکانی بەرجام.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ستایش کردنی ھەوڵ و ھەڵوێستی دەوڵەتەکانی چین و ڕووسیا، ڕوو لە سێ وڵاتەکەی ئەندامەکەی ئەورووپا « بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا» لە بەرجام، پێشی داگرت: لە باتی جوڵانەوە لە ئاراستەی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی تاران، بە پابەند بوون بە بەڵێنەکانیان، بەستێن بۆ پاراستن و ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنەکە خۆش کەن.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ھەرچەشنە ھاوڕەوتییەکی بڕێک لە وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی بەرجام لەگەڵ پیلانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی بەرجام، جەخت لەوە کراوەتەوە کە، دانوستانی ھەمدیسانی بەرجام و ھەموار کردنی میکانیزمی بایکۆتەکان لە ھیچ ھەل و مەرجێکدا قەت جێگای قەبووڵ نییەو وەڵامی گۆماری ئیسلامیی ئێران لێبڕاوانەو دیاری کەر دەبێت.

سەرپەیڤ