ته‌مووز 20, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران سیستەمێکی نوێی مووشەکیی ڕوونوێنی کرد

فەرماندەی گشتیی سپا لە ڕەوتی سەردان لە گرووپی کۆپتەریی فەتحی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران, سیستەمی مووشەکیی ڕێنوێنی لەیزریی ڕوونوێنی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە جێگرەکانی لێژنەی فەرماندەیی گشتی سپای پاسداران، سەردانی گرووپی کۆپتەریی فەتحی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ڕەوتی ئەو سەردانە بە ئامادە بوونی فەرماندەی گشیتی سپای پاسداران سیستەمی مووشەکیی رێنوێنیی لەیزریی ڕوونوێنی کرا.

سەردان لە پیشانگای دەستکەوتەکانی گرووپی کۆپتەری فەتحی هێزی ئاسمانیی و کۆپتەرە نۆژەن کراوەکان لەلایەن  پسپۆڕانی ناوخۆیی لە بەرنامەکانی تری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران بوو.

سەرپەیڤ