ئاب 04, 2020 16:48 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پیشانگای «کۆتایی ھاتنی حکومەتی داعش و دەستەڵات گرتنی بەرەی خۆڕاگری» لە تاران

«کۆتایی ھاتنی حکومەتی داعش و دەستەڵات گرتنی بەرەی خۆڕاگری» و مۆزەخانەی خۆڕاگریی سەرداری سپەھبۆدی شەھید«حاج قاسم سولەیماتی» بە ئامادە بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران و فەرماندەرانی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران کرایەوە.

لەم پیشانگاو مۆزەخانەیەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە لە تاراندا کرایەوە، بەشێک لە ھەوڵی خەباتکارانی تەوەرەی خۆڕاگری و پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرنگار بووونەوەی پیلان و ھەنگاوەکانی ئیستیکباری جیھانی و گوێڕایەڵە ناوچەییەکانیان و تاقمە تیرۆریستییەکان پیشان دراوە.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران لە پەراوێزی پیشانگای «کۆتایی ھاتنی حکومەتی داعش و دەستەڵات گرتنی بەرەی خۆڕاگری» وتی: ئەگەر ئامادە بوون و بوێریی سەردارس سپەھبۆد قاسم سولەمیمانی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھاوسەنگەرەکانی ھاوتەریبی و ھاوڕێیەتیی گەل و حکومەتی سووریاو عێراق نەبایە، بە دڵنیاییەوە دەستەڵاتی ئەو وڵاتانە دەکەوتە دەستی داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

 

سەرپەیڤ