ئاب 05, 2020 01:21 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئێران بە خەم و پەژارەوە هەواڵەکانی لوبنان پێوشوێن دەگرێت، ئامادەی یارمەتین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ گەل و دەوڵەتی لوبنان ڕاگەیاند.

 

 سەید عەباس مووسەوی لە پەیامێکدا نووسی: تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لە بەیرووت  و کوژران و برینداربوونی سەدان کەس لەو ڕووداوە دڵتەزێنە جێگای داخ و نیگەرانی بوو.

ئەوەشی وتووە کە بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵەکان لەبارەی ئەو ڕووداوە پێوشوێن ئەگرین و سەرەخۆشی لە خەڵک و حکومەتی لوبنان ئەکەین.

مووسەوی ڕایگەیاند کە ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە هاوکاری و یارمەتی لوبنان بدات.

سەرپەیڤ