نەمەکی: ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ خەباتی دژی کۆرۆنا دەبێ بەھێز بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385026-نەمەکی_ھاوکاریی_وڵاتانی_ناوچەکە_بۆ_خەباتی_دژی_کۆرۆنا_دەبێ_بەھێز_بکرێت
وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوکاریی تاران لەگەڵ وڵاتانی عێراق ، پاکستان و ئەفغانستان لە ژێرچاودێریی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی وتی: دەبێ ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بەھێز بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2020 11:53 Asia/Tehran
  • نەمەکی: ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ خەباتی دژی کۆرۆنا دەبێ بەھێز بکرێت

وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوکاریی تاران لەگەڵ وڵاتانی عێراق ، پاکستان و ئەفغانستان لە ژێرچاودێریی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی وتی: دەبێ ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بەھێز بکرێت.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین دا لەگەڵ «ئەحمەد مەنزەری» بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوەی جیھانیی تەندروستی و وەزیرانی تەندروستیی وڵاتانی مەدیترانەی ڕۆژھەڵات، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھاوکارییەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەبێ ھێزمەند کرانی خۆسازدان لە ھەمبەر «کۆڤیدی_١٩»ی لێ بکەوێتەوە، ھیوای خواست: ئەم ھاوکارییانە ببێتە ھۆی چەسپێندرانی ئاگادارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و بەشداریی چالاکانەی کۆمەڵگا لە ئاراستەی ھاریکاری و دەستڕاگەییشتنی جیھانی بە ڕاژەکارە  پێویستەکانی تەندروستی و ساخڵەمی.

نەمەکی بە دەربڕینی ئەمەی کە لێک دوورکەوتنەوەو بەکارھێنانی دەمامک دابەزینی ئاستی مردن و گیان لەدەست دانی لێکەوتووەتەوە، وتیشی: ئێرانیش لە بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا بە قۆناغی ھەرە باش گەییشتووەو خەریکی پەڕینەوەی لە قۆناغی تاقیکردنەوەی لە سەر ئاژەڵ.