ئاب 14, 2020 05:40 Asia/Tehran
  • ئێران دامەزرانی پەیوەندی لەنێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی ئیدانە کرد

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دامەزرانی پەیوەندی لەنێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی بە توندی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئیدانە کردنی توندی دامەزرانی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە لەنێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی، وەھا ھەنگاوێکی وەک ستراتژییەکی گەمژانە لە لایەن ئەبوزەبی و تەلەبیبەوە لێکدایەوە کە بە دڵنیاییەوە دەرەنجامەکەی ھێزمەندبوونی تەوەری خۆڕاگری لە ناوچەکەدا دەبێت.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین و تەواوی گەلانی بیرئازادی جیھان قەت لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەرو تاوانکاری ئیسرائیل و ھاوتەریبی لەگەڵ دڕندەکارییەکانی ئەو ڕژێمە خۆش نابن. بێ گومان خوێنە بە ناحەق ڕژاوەکانی حەوت دەیە بەرخۆدان لە ئاراستەی ڕزگار کرانی سەرزەوینی پیرۆزی فەلەستین و ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان، درەنگ یان زوو بەرۆکی ئەوانەی کە خەیانەت لە ئارمانی فەلەستین دەکەن، دەگرێت.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەنگاوە پڕلە شەرمەزارییەکەی ئەبوزەبی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی ساخاە، ناشەرعی و ئژی مرۆڤانەی زایونی بە کردارێکی پڕمەترسی دەزانێت و وێڕای وشداری دان لە بارەی ھەرچەشنە دەستوەردانێکی ڕژێمی زایونی لە ھاوکێشەکانی ناوچەی کەنداوی فارس، ئەوە ڕادەگەیەنێت کە دەوڵەتی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و دەوڵەتە ھاوتەریبەکانی دیکەشی دەبێ بەرپرسایەتیی تەواوی شوێنھاتەکانی ئەو ھەنگاوە قەبووڵ کەن.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دڵنیایی لەوە داوە کە مێژوو ئەوە ئاشکرا دەکات کە چلۆن ئەم ھەڵە ستراتژییە لە لایەن ڕژێمی زایونی و. ئەم خەنجەرەی کە بە ناحەق لە لایەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانەوە لە پشتی جەماوەری فەلەستین و بگرە تەواوی موسڵمانان چەقبوە، بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی ھێزمەندتر بوونی تەوەری خۆڕاگری و یەکگرتن و یەکانگیر بوون دژی ڕژێمی زایونی کۆنەپەرستانی ناوچەکە دەگەیەنێتە لوتکە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا ئەو دەستەڵاتدارانەی کە لە نێو کۆشکە شوشەییەکانیانەوە چرنۆک لە ڕوومەتی فەلەستینییەکان و جەماوەرە چەوساوەکانی دیکەی ناوچەکە لەوانە یەمەن دەگرن،ڕاسپاردووە ھەتا بەخۆیاندا بێنەوەو لە ناسینی دۆست و دوژمن بە لاڕێ دا نەڕۆن.

سەرپەیڤ