ئاب 18, 2020 07:29 Asia/Tehran
  • ٢٨ی گەلاوێژ دەستپێکێکی دووبارە

کودەتای ئەمریکی_ بریتانیی دژی دەوڵەتی ئەو کاتی ئێران لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ (ئوتی ١٩٥٣) وەبیر ھێنەرەوەی بڕگەیەکی مێژوییە لە ئێرانی ھاوچەرخ دا.

ئەو بەڵگانەی کە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ سەبارەت بەم کودەتایە بڵاو بووەتەوە دەربڕی ئەوەن کە ئەمریکا بە ھاوکاریی ڕ استەوخۆی دەزگای شۆڤاریی بریتانیا ناسراو بە « ئێم ئای سیکس» بە سەرکردایەتیی ئەفسەرێکی ئەمریکی بە ناوی «کرمیت ڕۆزڤێڵت» لە کودەتایەکی خوێناوی دا، دەوڵەتی یاسایی «موحەممەد موسەدق»ی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ڕوخاندو حەمەڕەزاشای پالەویی ھەمیسان گەیاندەوە بە دەستەڵات لە ئێراندا.

بەستێنی ئەم کودەتایە بە داسەپێندرانی چەشنێک بایکۆتی نەوتی دەستی پێ کرا ھەتا ئێران لە قازانج و داھاتە نەوتییەکانی بێ بەری بکرێت. ناکۆکی دروست کردن لەنێو کەسایەتییە سیاسی، لەشکری ، ڕۆشنبیری و ئایینییەکان و وەڕێ خستنی ئاژاوەی نێو شەقام و بازاڕی نێوخۆیی بە یارمەتیی شەقاوەکان لە ڕێگای خەرج کردنب پارە و ھەڵخڕاندنی ئاژاوچییەکان لەو ئامێرانە بوون کە لە کودەتاکەدا بەکار ھێنرا.

بەڵگەکانی ڕێکخراوەی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەشێوەی گشتی بڵاو بووەوە، ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتی ئەمریکا چلۆن ھەر لە خودی  «ئایزێنھاوێر» ەوە بگرە ھەتا ئاستی خوارەوەی وەزارەتی دەرەوەو «سی ئای ئەی» ھەستا بە ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی «موحەممەدی موسەدیق» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێران.

بەڵگە بڵاوکراوەکان لەم بارەیەوە بە جوانی ڕۆڵی ئەمریکا لە گۆڕانکارییە سیاسییەکان دەر دەخات. ئەم بەڵگانە ئەوە دەسەلمێنن کە کاربەدەستانی ئەمریکی لە پێکھاتنی قەیرانی ژوئیەی ١٩٥٢و ھەروەھا بەرەوڕوو بوونەوەی شاو موسەدیق لە فڤریەی ١٩٥٣ چ ڕۆڵێکیانھەبووە.

ئێستاکە دوای تێپەڕینی ٦٧ ساڵ لە کودەتاکەی ٢٨ی گەلاوێژ، «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ھیوایە مە گوشاری سیاسی و بایکۆتی ئابووری ڕەوشتەکە وەک ئەوسا لێ بکاتەوە.

داخۆم ھەل و مەرجی ئێستای ئێران قەت لە ٦٧ لەمەوبەر دەچێت؟ ئایا یەکانگیریی گەلی ئێران ھەمیسان ماوەی  وەھا کارێک بە ئەمریکادەدات؟

سەرپەیڤ