ئاب 18, 2020 15:08 Asia/Tehran
  • چالاک بوونی میکانیزمی پەلەپیتکە بە دوورە لە ھەرچەشنە ڕەوایەتییەکی مافەوانی و ئاسۆیەکی سیاسی

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، چالاک کرانی میکانیزمی پەلەپیتکە لە لایەن ئەمریکای بە دوور لە ھەرچەشنە ڕەوایەتییەکی مافەوانی و ئاسۆیەکی سیاسی زانی و وتی: ئەم ھەنگاوە لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕشتانەی ئەمریکادا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

«ئەبولفەزل عەمویی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵە دووبارەی کاراکردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە لە لایەن ئەمریکاوە وتی: واشێنگتۆن ئەندامێکی بەرجام و پاشکۆی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نییەو ناتوانێ لە بارستایی میکانیزمی پەلەپیتکە کەڵک وەرگرێت.

عەمویی بە دەربڕینی ئەمەی کە کاراکردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە پێویستی بە ھاوتەریب کردنی ئەندامانی بەرجامە، پێشی داگرت: ئەگەر کەسێک بیھەوێ میکانیزرمی پەلەپیتکە کارا بکات لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھیچ نامێنێتەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی بە پێی ڕەوتە پێشتر دیاریکراوەکانی پێ و شوێن دەگرێت.

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە وڵاتانی دیکە بۆ کاراکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە ھاوکاری ئەمریکا نابن، بەوتیشی: بە پێی ١٤ ڕاپۆرتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، ئێران بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام دا بە تۆکمەوتەواوی ڕاپەڕاندووە.

 

سەرپەیڤ