قاڵیباف: بە پێڕەوکردنی لۆژیکی عاشورا لە بەرامبەر دوژمنانی مرۆڤایەتی دا وەستاوین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385460-قاڵیباف_بە_پێڕەوکردنی_لۆژیکی_عاشورا_لە_بەرامبەر_دوژمنانی_مرۆڤایەتی_دا_وەستاوین
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی:بە پێڕەوکردنی لۆژیکی عاشورا شۆڕشمان کرد،بە شوێنکەوتنی سەییدۆششوھەدا لە بەرامبەر گەورەترین دوژمنانی مرۆڤایەتی دا وەستاوین و لە ئاووخاکی خۆمان بەرەڤانی دەکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2020 06:40 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: بە پێڕەوکردنی لۆژیکی عاشورا لە بەرامبەر دوژمنانی مرۆڤایەتی دا وەستاوین

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی:بە پێڕەوکردنی لۆژیکی عاشورا شۆڕشمان کرد،بە شوێنکەوتنی سەییدۆششوھەدا لە بەرامبەر گەورەترین دوژمنانی مرۆڤایەتی دا وەستاوین و لە ئاووخاکی خۆمان بەرەڤانی دەکەین.

«موحەممەد باقر فاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا نووسی: لە سەروبەندی گەییشتن بە مانگی موحەڕڕەم دڵەکانی ئەویندارانی سەییدۆششوھەدا لەمەڕ شینگێڕان بۆ داخ و پەژارەی بنەماڵەی ویلایەت ئۆقرەی لێبڕاوە.

قاڵباف وتیشی: پەرجووی مێژووی عاشورا نەک ھەر بۆ ھەتاھەتایە ڕەوتی حەق و ناحەق لێک جیا دەکاتەوە، بەڵکو مزگێنیی ئەم پەیامە بەرزەش بە تەواوی چەساوەکان و دەستکورتانی جیھان دەدات کە سەرکەوتن ھەر بۆ ئەوانە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: لۆژیکی باوەڕ بە نەریتە ئیلاھییەکان زەقترین ڕێگای شکست ھێنان بە موستەکبیرانی جیھان و ھێزمەند بوونی بەشخوراوانە.

قایباف وتیشی: بە پێڕەوکردنی لۆژیکی عاشورا شۆڕشمان کرد،بە شوێنکەوتنی سەییدۆششوھەدا لە بەرامبەر گەورەترین دوژمنانی مرۆڤایەتی دا وەستاوین و لە ئاووخاکی خۆمان بەرەڤانی دەکەین. دیارە پەیڕەوی کردن لەم ڕێبازە بۆ ھەمیشە بەردەوام دەبێت، چونکو ئێمە نەتەوەی ئیمانی حسەین(ع)ین.