ئاب 26, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: گەلی ئێران بە کلتووری عاشورایی بەسەر پیلانەکاندا سەرکەوتووە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆژانی تازییەداریی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)، ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان، ڕایگەیاند: گەلی ئێران بە خۆڕاگری و ڕاوەستانی سروش وەرگرتوو لە کلتووری عاشورایی لە بەرامبەر پیلانی ھێزە گەورەکان سەرکەوتووە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ئەنجامی بایکۆتە بەربڵاوەکان و ژوشارێکی بێ وێنەو دەگمەن لە ساڵی ٢٠١٨ دا نزیکەی ٥٠ ملیارد لە داھاتی وڵات کەمی کرد، ڕایگەیاند: ھەڵسەنگاندنەکانی دوژمن لە ھەل و مەرجی ئاسایی دا دروست بووە، بەڵام پشتی خەڵک بە کلتووری عاشورای حسەینی و ڕاوەستان و خۆڕاگری لە ھەمبەر دوژمنێک کە ھەر ڕۆژەو پیلانێکی تازە دەگێڕێت،بووە ھۆی شکست ھێنانی پیلانەکانیان.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەی وتەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانگێڕانی دوژمن بۆ بەچۆکدا ھێنانی گەلی ئێران، وتیشی: گەلی ئێران بە خۆڕاگری لە ھەمبەر پیلانی دوژمنان و گوشارەکانیان، ماوەی ئەوەی نەدا کە ئامانجی دوژمن بۆ لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت وەدی بێت.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو سەرباری توندترین بایکۆت پرۆژەی زۆر لە ئێراندا کەوتووەتە گەڕ،وتیشی: لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو ھەتا ئێستا ٢١ پرۆژەی گەورە لە وڵات دا خراوەتە گەڕ کە تەنیا یەکێکیان نزیکەی ٥ ملیارد دۆلار دەژیت.

سەرپەیڤ