بەرپاکرانی دووھەمین شەوی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری بۆ حەزرەتی سەییدۆششوھەدا(ع) بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
ڕێ و ڕەسمی تازەیەداریی شەوی ھەشتەمی موحەڕڕەمولحەرام بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لەم ڕێ وڕەسمەدا کە لە بەر تەشەنای کۆرۆناو بە پێداگریی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بنکەی نیشتیمانیی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە بێ ئاپۆڕەو بەشداریی خەڵک بەڕێوە چوو، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «ڕەفیعی» لە وتاردانێکدا بزوتنەوەی حەزرەتی سەییدۆششوھەدا(ع)ی بە بزوتنەوەی ڕسکان و ئاڵوگۆڕ زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە بەستێن و بوارەکانی گۆڕانکاری واتە « باوەڕ بە گۆڕان، ڕوانگەو تێگەییشتن لە کەم و کوڕییەکان، ھەوڵدان و لێبڕان بۆ دروست کردنی ئاڵوگۆڕ، دەستنیشانکردنی شێوازێکی دروست و ھەڵبژاردنی ڕێشاندانی ئیلاھی» ، ڕایگەیاند: پێڕستی ئەو کەسانەی کە ھەر لە ڕووداوەکەی کەربەلاوە ھەتا ئەمڕۆ بوون بە بەردەنگی پەیامی گۆڕانکارییەکانی ئەم بزوتنەوەیە و توشی گۆڕان ھاتوون، پێڕستێکی دوورودرێژە و لە ڕاستی دا ھۆکارێکی پێداگرتن لە سەر بە زیندووھێشتنەوەو بەردەوام کردنی کۆڕەکانی تازییەداری تەنانەت لە ھەل و مەرجە دژوارەکاندا، بە زیندوویی ڕاگیرانی پەیامە گۆڕانچێکەرەکانی بزوتنەوەی ئیمامی حسەین(ع)ـە.
لە ڕێ و ڕەسمەکەدا ھەرو ەھا بەڕێز سەماوانی دۆعای «تەوەسول»ی خوێندەوەو نەوحەبێژیی کرد.
ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە دەھەمی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچیی مانگی لە دەشتی کەربەلادا شەھید کران.