تاسوعا رۆژی ئەمەگناسیی
تاسوعا کە نۆھەمین رۆژی موحەڕەمە ، بۆ موسوڵمانان بە تایبەت موسوڵمانانی شیعە مەزەب گرنگە
ئەم رۆژە دەکرێ بە رۆژی ئەمەگناسیی ناودێر بکرێ چونکە حەزرەتی عەباس (ع) کە ئەم رۆژە بە ناوی ئەوە ، لە تەنیشت سێ برای خۆی بەڵێنی خۆیان لە گەڵ ئیمام حوسێن (ع) بردە سەر و گیانیان فیدا کرد .
لە نۆھەمین رۆژی موحەڕەمی ساڵی 61 ی کۆچی دا ، شمربە نامەیەک لە لایەن عوبەیدوڵڵا کوڕی زیاد گەیشتە کەربەلا کە تیایدا لە عومەری سەعد داواکرابوو یان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئیمامی حسێن(ع) جددی بێت یانی فەرماندەریی لەشکەرەکە بە شمر بسپێرێ .
عومەری سەعد فەرماندەریی نەسپارد و ئامادەی شەڕ لە گەڵ ئیمام حسێن بوو .
بە ھێرشی لەشکەریان لە دوانیوەڕۆی ئەم ڕۆژەدا ، ئیمام حسێن (ع) بە ناردنی عەباسی برای ، لەوانی ویست شەو دەرفەتیان پێ بدەن . ھەروەھا لەم رۆژەدا شمر ئەمان نامەیەکی بۆ عەباس و مناڵانی دیکەی ئومووبەنین نارد ، بەڵام حەزرەتی عەباس قەبوڵی نەکرد .
شیعەکان ، تاسوعا بە رۆژی عەباس(ع) ناودەبەن و وەک رۆژی عاشورا بەرزی ڕادەگرن و وێڕای تازیەداریی ، باسی سەربەرزیەکانی پاڵەوانانی ئەو رۆژە دەکەن .