بەرپاکرانی نوێژی نێوەڕۆی عاشورا لە سەرانسەری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385815-بەرپاکرانی_نوێژی_نێوەڕۆی_عاشورا_لە_سەرانسەری_ئێران
تازیەبارانی حسێنی لە سەرانسەری ئێران بە رەچاوکردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکان ، نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەر و سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) دابەست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نوێژی نێوەڕۆی عاشورا لە سەرانسەری ئێران

تازیەبارانی حسێنی لە سەرانسەری ئێران بە رەچاوکردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکان ، نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەر و سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) دابەست .

تازیەدارانی حسێنی لە کات و ساتە بەراییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەکان کە لە لایەن  بنکەی نیشتمانیی کرۆناوە راگێندرا ، دەستیاندایە تازیەداری و شینگێڕیی بۆ سەروەری شەھیدانی حسێن کوڕی عەلی(ع) .

 نوێژی نێوەڕۆی عاشورا کە گرنگایەتی تایبەتی ھەیە ،  لە سەرانسەری ئێران بە رەچاوکردنی مەودا ، لە شوێنەکانی تایبەتی تازیەداری بەڕێوەچوو . 

حەزرەتی حسێن کوڕی عەلی(ع) نەوەی پەیامبەری ئیسلام(دخ) لە ساڵی 61 ی کۆچی لە کەربەلا لە تەمەنی 57 ساڵیدا ھاوڕێی 72 یاوەری ئەمەگناسی شەھید کرا.