ئه‌یلوول 08, 2020 14:35 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام پبلانی ئەمریکاو زایونیزمە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا، سوکایەتیی ئەم دواییەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسا بە کەسایەتیی پیرۆزو پرشنگداری پێغەمبەری مەزن(ص)ی ئیدانە کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گوناحی گەورەو لێ نەبووراوی بڵاوکراوەیەکی فەرەنسی لەمەڕ سوکایەتی کردن بە سیمای پرشنگدارو پیرۆزی حەزرەتی ڕەسوڵی ئەعزەم(ص) جارێکی تر جەھرو ڕق لە دڵیی دام و دەزگا سیاسی و کلتوورییەکانی دنیای ڕۆژئاوای بەرامبەر بە ئیسلام و کۆمەڵگای موسڵمانان ئاشکرا کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وتیشی: بیانووی ئارادیی ڕادەربڕین بۆ ئیدانە نەکردنی ئەم تاوانە گەورەیە کە لە لایەن ھێندێک لە سیاسەتڤانانی فەرەنسییەوە ھاتووەتە ئاراوە، بە تەواوی ھەڵەو چەواشەکارانەیە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: سیاسەتە دژی ئیسلامییە بەربڵاوەکانی زاوینییەکان و دەوڵەتە ئیستیکبارییەکان ھۆکاری وەھا جوڵانەوەگەلێکی دوژمنکارانەیە کە جاروبار سەرھەڵدەدات. ئامانجی ئاوا جم و جوڵێک لەم قۆناغەی ئێستادا بۆی ھەیە چەواشەکردن و دوورخستنەوەی زەین  و مێشکی گەلان و دەوڵەتەکانی ئاسیا لەو نەخشەو پیلانە نەگریسانەش بێت کە ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بۆ ئەم ناوچەیە لەبەرچاویان گرتووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  جەختی کرد: گەلانی موسڵمان بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا، وێڕای پاراستنی زیرەکی و لەسەر ھەست بوونی خۆیان لە بارەی کێشەکانی ئەم ناوچە ھەستیارە، دەبێ قەت دوژمنایەتیی سیاسەتڤانان و کاربەدەستانی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە ئیسلام و موسڵمانان فەرامۆش نەکەن.

جێگای ئاماژەی بڵاوکراوەی «شارلی ئەبدۆ» سێ شەممەی ڕابردوو لە پڕکێشییەکی تازەدا ھێندێک کاریکتاتێری سوکایەتی کارانەی لە بارەی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە بڵاوکردەوە کە ئەمەش ناڕەزامەندی و شەپۆلی توڕە بوونی موسڵمانانی لێ کەوتەوە.

 

سەرپەیڤ