ئه‌یلوول 09, 2020 11:25 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر ڕەشید: دوژمنان با خۆیان لە قەرەی تاقیکردنەوەی دەستەڵات و ھێزی سپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران نەدەن

فەرماندەری بنکەی ناوەندیی « خاتەمولئەنبیا(ص)»ی ئێران، دوژمنانی ڕاسپارد ھەتا دەستەڵات و ھێزی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران تاقی نەکەنەوە.

سەرداری سەرلەشکر«غوڵامعەلی ڕەشید» فەرماندەری بنکەی ناوەندیی « خاتەمولئەنبیا(ص)»ی ئێران،ڕۆژی چوارشەممە لەنێو ئاپۆڕەی فەرماندەرانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩» لە گوێئاوەکانی «مەکران»ی باشووری ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە بینینی توانایی و لە سەرھەست بوونی جەنگاوەرانەی ئەرتەشی ئێران جێگای شانازییە، وتیشی: ئەرتەشی ئێران دوای چوار دەیەو ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ قەیرانە ئاسایشتییەکانی سەرەتای شۆڕش و دواتریش ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز، بووە بە خاوەنی لەسەرھەست بوونێکی جەنگاوەرانەی گونجاو بۆ وەڵام دانەوە بە ھەڕەشەو گوڕەشەکان.

سەرلەشکر ڕەشید وتیشی: گەورەترین دەستکەوتی ئەزمونی شەڕو بەرەڤانیی پیرۆزی گەلی ئێران و ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، پێویستیی ھەبوونی ئامادەیی بەرگریکارانەو بەکار ھێنانی دەستەڵاتی سەربازییە بۆ وەڵامدانەوەی ھێزمەندانەی ھەڕەشەکان.

فەرماندەری بنکەی ناوەندیی « خاتەمولئەنبیا(ص)»ی ئێران جەختی کرد، جێی شانازییە بۆ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دوژمنان لە ھێزی خەڵک و ھێزە چەکدارەککانی ئێران دەترسن و بەھیواشین دوژمنان خۆیان لە قەرەی تاقیکردنەوەی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەدەن.

قۆناغە سەرەکییەکانی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی ئێران» بە دروشمی «ئاسایشت لە سای دەستەڵاتی بەرگریکارانە» لە سبەینێ پێنج شەممە لە ناوچەیەک دا بە بەرینایی دوو ملوێن کیلومەتری چوار گۆشە لە کەوشەنی ئاوەکانی ڕۆژھەڵاتی گەرووی ھۆرمۆز، گوێئاوەکانی مەکران، دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند ھەتا جەغزی ١٠ دەرەجەی باکووری دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

 

 

سەرپەیڤ