ئه‌یلوول 10, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • جەھانگیری: ڕاپەڕێندرانی سیاسەتی ئابووریی خۆڕاگرانە شکستی بە ئەمریکا ھێناوە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەگەر سیاسەتەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە نەبایە ئەمریکییەکان لە بەرنگار بوونەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامانجەکانی خۆیانیان دەپێکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی ناساندنی ھەرەوەزییە ھەڵکەوتەکانی ئێران لە تاران دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆڵی سەرەکیی ئابووریی خۆڕاگرانە لە بەشی ھەرەوەزی دایە، وتیشی: ڕاپەڕێندرانی سیاسەتی ئابووریی خۆڕاگرانە پیلانەکانی ئەمریکای دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دامرکاندەوە.

جەھانگیری وتیشی: بە ڕاپەڕێندرانی سیاسەتەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە، ئاسایشتی خۆراکیی ئێران دابین کراوەو ناردەی کاڵاگەلی نانەوتیی ئێرانیش پەرەی سەندووە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھاوکات بە دەربڕینی ئەمەی کە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ھۆی دابەزینی ئاستی ناردەو ھاوردەی کاڵاو کەل و پەل ، وتیشی: لە دابین کردنی پێدوایستییە سەرەکییەکانی جەماوەری ئێران ھیچ گزفتێک لە ئارادا نییە.

سەرپەیڤ