ئه‌یلوول 11, 2020 08:30 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئێران بە بەیاننامە دزێوەکەی لێژنەی بەناو کۆمکاری عەرەب

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر بابەتە سوک و چەندپاتەوە بووەکەی بەیاننامەی لێژنەی بەناو کۆمکاری عەرەب، ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەی ڕاسپارد کە لە باتی دەرکردنی بەیاننامەی بێ ناوەڕۆک، بەرنگاری سەرچاوەی سەرەکیی ھەڕەشەکانی ناوچەکە واتە ڕژێمی زایونی ببنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وەھا بەیاننامەگەلێکی جاڕس کەری خولانەوە لە جەغزی بەتاڵەوە بووی ئێران ترسێن کردن و ڕەوایەتی بەخشین بە ڕژێمی ساختەی زایونی زانی و وتیشی: ئەو بوختانە بێ ناوەڕۆکانە لە ڕوانگەی ئەو وڵاتانەوە سەرچاوە دەگرن کە توشی ھەڵەی ستراتژیی داکەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ھاتوون و لەئێستاش دا بە ھەنگ و پەلە دەیانەوێت بە خەیاڵی خۆیان سەرنجی ھەمووان لە سەرچاوەی ھەڕەشەکان بگوازنەوە.

«خەتیب زادە» ڕێخۆشکردن بۆ ڕژێمی داگیرکەری قودس لە ناوچەکە، داپڵۆساندنی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی جەماوەری بەحرەین، داکۆکیی ھەمەلایەنە لە تیرۆریستان و خوێنمژانی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریاو بەردەوام کردنی شەڕی ستەمکارانەی دژی جەماوەری چەوساوەی بەمەن لە لایەن ھەڵشکاوانی ھاوپەیمانیی سەعودیی بە کۆمەڵێک ھەڕەشەی مەترسیدارو ئاڵۆزی چۆکەر لە ناوچەکەدا زانی کە ئەو وڵاتانە خۆیانیان تێوەگلاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی سێ دوورگە ئێرانییەکەی تونبی گەورەو تونبی بچوک و بوموساشەوە وتی: ھەنگاوەکانی ئێران لە چوارچێوەی سەپاندنی شکۆو دەستەڵات و سەروەریی وڵات بووەو ئاشکراشە کە ھەرچەشنە دەستوەردانێکی دەرەکی لەم بارەیەوە ئیدانەکراوە.

لێژنەی چوارقۆڵیی عەرەبستانی سەعودی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، بەحرەین و میسر، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاھیرە کۆبوونەوەیەکی دژی ئێرانیشیان بەڕێوە برد. ئەولێژنە دژی ئێرانییەش ھەروەک دانیشتنەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی تۆمەتبار کرد.

سەرپەیڤ