لێکدانەوەی گۆڕنکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387027-لێکدانەوەی_گۆڕنکاریە_ناوچەیی_و_نێودەوڵەتیەکان_لە_دیداری_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_عێراق
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە بارەی بابەتە جیاجیاکانی ھاوپێوەند بە پێوەندیی دوو وڵات ، پرسەکانی ناوچەکە و ھەروەھا گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکان وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2020 17:46 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی گۆڕنکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە بارەی بابەتە جیاجیاکانی ھاوپێوەند بە پێوەندیی دوو وڵات ، پرسەکانی ناوچەکە و ھەروەھا گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکان وتووێژیان کرد .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوێ ئێران روژی شەممە لە دیداری فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق  بە راگەیاندنی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرۆسەی سیاسیی  و سەروەریی عێراق ، ئاسایشی ئەم وڵاتەی بۆ ئێران بە گرنگ زانی . 

زەریف بە ئاماژە بە پەلامارەکانی سەر شوێنە دیپلۆماتیکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وپێویستیی دەستەبەرکرانی سەروەریی و ئاسایشی دیپلۆماتە ئێرانیەکان لە عێراق ، ھەر چەشنە پەلامارێک بۆسەر شوێنە دیپلۆماتییەکانی شەرمەزار کرد و بە قەبوڵنەکراوی زانی و لەسەر وەستانی ئەم کارانە جەختی کردەوە . 

وەزیری دەرەوەی ێئران ھەروەھا بە ئاماژە بە ھەنگاوی تیرۆریستیی رژێمی ئەمریکا لە تیرۆری سەرداری سپەھبود شەھید قاسم سلێمانی لە خاکی عێراق دا ، خوازیاری نواندنی  بەرپرسایەتی بەغدا لەمبارەوە بوو . 

وەزیری دەەوەی عێراقیش پێوەندی نێوان بەغدا و تارانی بە ستراتژیک زانی و گوتی : پێوەندیی ئێران و عێراق مێژووی کۆن و جوگرافیای ھاوبەشی ھەیە و بە بواری ئابووری و بەرژەوەندی سیاسی نابڕێتەوە . 

 فواد حسێن گوتیشی : عێراق رێگانادات ھەڕەشەیەک لە خاکی ئەم وڵاتەوە بۆسەر دراوسێکان ھەبێت .