تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 00:26 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: کەوتنی ڕۆکێت لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران جێگای قەبووڵ نییە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کەوتنی ڕۆکێت لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران دوابەدوای تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی «قەرەباغ» وتی: ئەم کارە قەت جێگای قەبووڵ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سە شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاسایشتی شارومەندان و سنوورنشینانی ئێران گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە، وتیشی: لەم بوارەدا وشداریی پێویست بە ھەردووک لای تێکھەڵچوونەکانی ناوچەی قەرەباغ دراوە.

سەرتیپ حاتەمی ھیواداریی دەربڕی کە وشداری دان و ئاگادار کردنەوەکانی ئێران لە لایەن ئەو دراوسێیانەی کە بە کێشەی قەرەباغەوە تێوە گلاون سەرنجی بدرێتێ، چونکو ئەگەر کەوتنی ڕۆکێت لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران ھەروا بەردەوام بێت، دەبێ تەگبیرێکی دیکەی بۆ بکرێت.

سەرپەیڤ